Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 20 JUL 2018 13:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

جه‌دعان عه‌لی: په‌یه‌ده‌ نه‌وت و فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كانیش ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا ده‌كات
| KDP.info


 

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان گوتی، له ‌پێناو ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ سوپای ڕژێمی سووریا، په‌یه‌ده‌ نه‌وت و فه‌رمانگه‌ حکوومییه‌كانیش ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا ده‌كات، چونكه‌ ده‌زانن هیچ وڵاتێك ددان به ‌ئه‌واندا نانێت.

 

په‌یه‌ده‌ و ڕژێمی سووریا ڕێككه‌وتنێكیان کردووە‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری سیسته‌می فیدراڵی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن ببن و ڕۆژئاوای كوردستانیش جارێكی دیكه‌ ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیش له‌ ڕۆژئاوا ئه‌نجام بدرێت و له ‌یه‌كه‌م هه‌نگاویش وێنه‌ی شه‌هیدان و دروشمه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌ڵگرت له‌ قامیشلۆ وعاموودا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان.

جه‌دعان عه‌لی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان په‌یه‌د و ڕژێمی سووریا كراوه‌ و له ‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا سه‌رجه‌م وێنه‌ی شه‌هیدان و دروشمه‌كانی خۆیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵگرتن، ئێستا باس له‌وه‌ ده‌كرێت په‌یه‌ده‌ به‌نیازه‌  نه‌وت و فه‌رمانگه‌ حكوومیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا بكات و هێزێكی هه‌واڵگریی سووریاش هاتووه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و چاودێریی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن."

جه‌دعان عه‌لی گوتیشی: "ئه‌وكاره‌ی په‌یه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌وان وه‌كو یه‌په‌گه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانی سوپای ڕژێمی سووریا، بۆیه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بن و ببنه‌ به‌شێك له ڕژێم، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ وڵاتێك ددانی به ‌په‌یه‌ده‌دا نه‌ناوه‌ و به‌ به‌شێك له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌زانرێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری مافی كورد له‌ سووریا نابین."

عه‌لی ئه‌وه‌یشی گوت: "ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دانوستانداین بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ده‌ستووری نوێی سووریا مافی كورد دیاری بكرێت، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به ‌پێی ده‌ستوور مافی كورد دابین بكرێت، بۆیه‌ به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ وڵاتان."

بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

چەواشەکارییەکان لە بارەی سەدی بێخمەوە هەر بەردەوامن

FRIDAY, 20 JULY 2018 12:07:22

چاودێرێک
هیچ شتێک لەوە ئاسانتر نییە کای کۆن بە با کەیت و حەقیقەتەکان ئاوەژوو بکەیتەوە، بەشكم نانێكی لێ بخۆی. شانۆنووسی گەورەی ئەلمانی دەڵێ: ئەوەی هەقیقەت نازانێ، گێلە و ئەوەیشی دەیزانێ و خۆی لێ گێل دەکات تاوانبارە! جا نازانین هەڵسوڕێنراوانی ئەو چەند میدیا کوردی و عەرەبییەی بە یەک نیەت و میلۆدی باسی هۆکاری دروستنەکردنی بەنداوی بێخمە دەکەن، لە توخمی گێلەکەن یا تاوانباران!

نێردە و ڕاوێژكاری یەكێتیی ئەورووپا ستایشی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر دەكەن

THURSDAY, 19 JULY 2018 17:07:38

هەولێر-KDP.info- شاندێكی نێردە و ڕاوێژكاری یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری ئەمنی، لە دیدارێكیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ستایشی هێزە ئەمنییەكانی هەولێریان كرد لە دابینكردنی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ هاووڵاتیان.

 
"حکوومەتی ھەرێم ئامادەکاری بۆ پڕۆژەبودجەی ساڵی ٢٠١٩ دەکات"

THURSDAY, 19 JULY 2018 15:07:02

هەولێر-KDP.info-  لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەموو وەزارەتەکان ڕاسپێردراون کە ئامادەکاری بکەن بۆ بودجەی ساڵی دابێ. بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، ئەگەر بودجە بۆ ساڵی دابێت دابین بکرێت، مامۆستاش دادەمەزرێنن.

 
"داعش و حەشد هەریەکەو لە لایەکەوە هەڕەشە لە کوردانی کاکەیی دەکەن"

THURSDAY, 19 JULY 2018 15:07:32

هەولێر-KDP.info-  کوردانی کاکەیی لە نێوان داعش و حەشدی شەعبیدا بوونەتە قوربانی و لە لایەک حەشد دەیەوێت بەزۆر چەکیان بکات و لە لایەکی دیکەوە شەوانە داعش ھەڵدەکۆتێتە سەریان. چالاکێکی کوردی کاکەیی دەڵێ، خەریکە ناوچەکە چۆڵ دەبێت لە کاکەیی و بە ھەموو لایەک ھەر زوڵم لە کاکەیی دەکەن.

 
"ژێرخانی ئەلکترۆنیی ئەمەریکا لەژێر هەڕەشەی ڕووسیادایە"

THURSDAY, 19 JULY 2018 15:07:10

هەولێر-KDP.info- گەورەترین کێشە کە بۆ هەڵبژاردنی مانگی ١١ی ئەمساڵ  بەرۆکی بە ترامپ گرتووە، پرسی دەستوەردانی ڕووسیایە لە ژێرخانی ئەلکترۆنیی دیجیتاڵیی ئەمەریکا، بۆیە ترامپ بەرەو کوێ دەچێ ئەو پرسە بە دوایی دێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP