هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبوونەوە و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاند کە شاندی هۆڵه‌ندی ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ی دوا سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده كردووه و ئێستا ئه‌وان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن تا ئه‌و بوارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌توانێت تیایاندا هاوكارى خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، به داوه‌تێكی فه‌رمیی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن مارك ڕۆته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌نداوه له ئۆفیسى خۆى له ده‌نهاخ، پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و هاوكارییه‌كانی هۆڵه‌نداى بۆ گه‌لی كوردستان له ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه كه پێشوازى له په‌نابه‌رانى كوردستان كرد، تا ده‌گاته هاوكاریكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی دژی داعشدا و به‌رده‌وامیى هاوكارییان له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه، هه‌روه‌ها دوا سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانی و په‌ره‌پێدانی هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌رز نرخاند.
سوپاسی به‌ڕێز ڕۆته‌ی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ى له كاتێكی زۆر سه‌ختدا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردیان كه له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه مانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه و هیواى خواست هه‌رێمى كوردستان بتوانێت له ئه‌زموونی وڵاته‌كه‌یان له بواره جیاكاندا به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو بوارى كشتوكاڵ و ئاودێریدا، سوودمه‌ند بێت.
دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و گرنگیی به‌شداری و ڕۆڵی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و به‌پێی ده‌ستوور ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتریان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش له ناوچه‌كه، جه‌ختیشى له پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان بۆ بنبڕكردنی مه‌ترسییه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌مباره‌یه‌وه، كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانى و شاندی یاوه‌ری نیشان دا و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ربڕی و هیوای پێشخستنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به داعش و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ى به‌رز نرخاند.
ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و پرۆسه‌ی چاكسازى له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای خواست و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ی بۆ بوونی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غدا و ڕۆڵی به‌رچاویان له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقدا ده‌ربڕى.
ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌نداش، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شاندی هۆڵه‌ندی ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ی دوا سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده كردووه و ئێستا ئه‌وان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن تا ئه‌و بوارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌توانێت تیایاندا هاوكارى خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له د. فوئاد حسێین سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمى و د. دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا دوایین پیشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عێراق، ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستییان تاوتوێ كرد.