سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی 6ی حوزێران په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد كه حیزبه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5 شكستی هێناوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌نگی تایبه‌تی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ش له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە له دادگای ده‌ستوری عێراق تانه‌ی لێ درا، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به ده‌نگی تایبه‌تی كوردستان و ده‌نگی ئاواره‌كان و ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شاندوه و به ناده‌ستووریی ناساند."
دڵدار مامه، پارێزه‌ری ڕاوێژكار، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای ده‌ستووریی عێراق له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێكی زۆر باش بوون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بڕگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی كوردستان، ده‌نگی ئاواره‌كان و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه زوڵمیان لێ كرابوو".
هه‌ر له سه‌ره‌تای بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقەوە بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیارێكی زاڵمانه‌یه و هیچ كات قبووڵی ناكه‌ن و له دادگا تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن. دڵدار مامه گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به پاكیی ده‌نگدانی تایبه‌ت له كوردستان و وه‌ك پارێزه‌ری ده‌نگی پێشمه‌رگه سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی له ده‌نگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شكستی هێنا به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست ده‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ بسووتێنن".
ئه‌و پارێزه‌رە ڕاوێژكاره گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی باسیان له ساخته‌كاری له ده‌نگدانی تایبه‌تی كوردستاندا كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان و حزبه‌كانیان دۆڕاون، ئه‌گینا پاكترین ده‌نگدان له عێراق له ده‌نگدانی تایبه‌تی كوردستان بووه، نه‌شیانتوانی له دادگا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پێ بێت کە بیسه‌لمێنن ساخته‌كاری له ده‌نگدانی تایبه‌تی كوردستان كراوه، ئه‌وه‌ی كرا به پاڵپشتیی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی شۆڤێنیی عه‌ره‌ب بۆ شكاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه".
هێڤیار هەڵەبجەیی