Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 13:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حەشدی شەعبی هەڕەشە لە کوردانی شەبەک دەکات
| KDP.info


دەشتی نەینەوا-KDP.info-نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی بەردەوامە لە پێشلکارییەکانی بەرامبەر کوردانی شەبەک.

حەشدی شەعبی هێزێکی خۆسەپێن و میلیشیاییە، دوای دەستبەسەرداگرتنی چەندین ناوچە، پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئەوەی چەندین خەڵک ئاوارەی هەرێمی کوردستان بن، کەچی نەگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە میلیشیاییە.

لەو بارەیەشەوە، سالم شەبەک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "شەبەکەکان بوونەتە قوربانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی؛ بەتایبەت لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی، کەچی ئەم هێزە سووکایەتی بە خەڵک دەکات و چەندین خەڵکیان بێزار کردووە، و بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە."

سالم شەبەک گوتی: "حەشدی شەعبی، بە تایبەت ڕووبەڕووی کادر و لایەنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبنەوە و ئەمەش جێگای قبووڵ نییە کە ئەوان سووکایەتی و هێرش بکەنە سەر خەڵک و دەبێ حەشدی شەعبی باش ئەوە بزانن، کە ژیانی کوردانی شەبەک و کادرەکانمان هێڵی سوورن و بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکەین، کە ئەوان بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن."

شەبەک باسی لەوەش کرد: "لە ناوچەی شەبەکەکان حەشدی شەعبی چەندین هەڕەشەیان لە خەڵک دەکەن و جنێویان پێ دەدەن، ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی پارتین و خەڵکی دڵسۆزی ناوچەکەن، حەشد هێرش دەکاتە سەریان؛ بەتایبەت هێزەکەی سەر بە سەعد قەدۆ، کە ئێمە برایەکەیشیمان لەو بارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە ناوی حەنین قەدۆیە."

دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی لایەنێکی کورد، لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردییەکاندا دەکات و خەڵک چاوەڕوانی گەڕانەوەی حەشدی شەعبین و وەک ئەوان دەڵێن: ناخۆشترین ڕۆژەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا دەرباز دەکەن و ئێستاش پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی وەک ئێزدی و مەسیحی و شەبەک و کاکەیی، بە چەندین ڕیگایی جودا جودا داوا لە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، هەرچیی زووە حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان وەدەربنرێن."

کوردانی شەبەک، یەکێکن لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی دەشتی نەینەوا و لە زیاتر ٦ گوندی ناوچەکەدا هەن و بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس مەزندە دەکرێن، وەک ئەوان دەڵێن، لەم چەند ساڵەی دواییدا دوو جار بوونەتە قوربانی و زوڵمێکی زۆریان لێ کراوە، جارێک لە لایەن داعشەوە و جارێکی تریش لە لایەن حەشدی شەعبیەوە.

کـــاروان بـــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact