Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 07:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆفیسۆر لەتیف كەریم: پێشنیاز دەكەم لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ دەستپێشخەرییه‌كه‌ی پارتی
| KDP.info


 

هەولێر-KD.info- پڕۆفیسۆر د. لەتیف كەریم، پێشنیاز دەكات لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ دەستپێشخەرییه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كردووە، چونكە رەنگە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دوا بكەوێت و بۆشایی سیاسی دروست ببێت ده‌شڵێ، ئەم پەیامەم ئەگەر جارێك بۆ لایەنە عێراقییەكانە، دوو جار بۆ لایەنە كوردستانییەكانە، چونكە زیاتر لە جاران كوردستان پێویستی بە یەكخستنەوەی ناوماڵی خۆی هەیە".

دوای هەڵبژاردنەكانی 12/5ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مشتومڕێكی سیاسی دروست بووە، بەشێك لە هێزە سیاسییەكانی وڵات ئامادە نین ددان بەو دەرئەنجامەی هەڵبژاردندا بنێن، چونكە پێیان وایە ساختەكاریی زۆر كراوە، دەرئەنجامی گوشارە سیاسییەكانیش وای كرد لە بڕیارێكدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تانە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان بدات، سەرئەنجام سەرجەم كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە و چەند دادوەرێك كارەكانی كۆمسیۆن بەڕێ دەكەن، لیستە براوەكانی هەڵبژاردن بوون بە دوو ئاڕاستەی جیاوازەوە، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەن دەنگەكان بە دەست بژمێردرێنەوە و بەشێكی دیكەیشیان دەیانەوێت لە دەرئەنجامی هەژماری دەنگەكان، كورسییەكانیان پارێزراو بێت، ئەمە لە كاتێكدایە رەنگە ئەم پرۆسەیە درێژخایەن بێت و كاریگەری لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی عێراق بكات و هاوشێوەی ساڵی 2010 پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دوا بكەوێت، هەندێك هێزی سیاسییش هۆشداری دەدەن لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناخۆ، ئەوەی گرینگە بە لای چاودێرانەوە، كورد نەبێتە بەشێك لە ئاگری شەڕی ناوخۆیی لە عێراقدا و، بتوانن لەم قۆناغەدا بە یەكگرتوویی پێكەوە بن.

پڕۆفیسۆر د. لەتیف كەریم، مامۆستای زانكۆ و راوێژكاری حكوومەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نیگەرانی ئەوەین لەم دۆخەی عێراقدا كورد یەكدەنگ نەبێت، بۆیە پێشنیاز دەكەم كە لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ دەستپێشخەریی پارتی دیموكراتی كوردستان كە داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كردووە، چونكە رەنگە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دوا بكەوێت و بۆشایی سیاسی دروست ببێت، كە ئەمەیش كاریگەریی خراپ لەسەر بودجە و داهاتی عێراق دەكات و وادەكات عێراق بەرەو تاریكی هەنگاو بنێت، بەڵام نابێت كوردستان ببێتە بەشێك لە شەڕی داهاتووی عێراق، چونكە بەشێك لە شەڕەكە لەناو ماڵی شیعەیە، بەشێكیان دەرئەنجامەكان رەت دەكەنەوە و بەشێكیشیان لەگەڵیدان".

كەریم گوتیشی: "پارتی لە خاڵی بەهێزەوە قسە دەكات، ئێستایش نیگەرانیی لایەنەكانی كوردستان ئاڕاستەی پارتی نییە، بەقەد ئەوەی ئاڕاستەی لایەنێكی دیكەی سیاسییە، بۆیە بە هەر جۆرێك بێت ئەگەر هێزە سیاسییەكان ئەم قەیرانە تێنەپەڕێنن، كاریگەریی خراپ لەسەر داهاتووی عێراق و كوردستان دروست دەكات، ئەم پەیامە ئەگەر جارێك بۆ لایەنە عێراقییەكانە، دوو جار بۆ لایەنە كوردستانییەكانە، چونكە زیاتر لە جاران كوردستان پێویستی بە یەكخستنەوەی ناوماڵی خۆی هەیە".

ئەو پڕۆفیسۆرە، هەروەها ئەوەش دەخاتە ڕوو: "حەیدەر عەبادی و نووری مالیكی، و موقتەدا سەدر لە ململانێیەكی سەختدان، رەنگە دەوڵەتە هەرێمیایەتییەكانیش لەو هاوكێشانەدا ڕۆڵیان هەبێت، چونكە قسەیەكی جیددی هەیە بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی ڕۆڵی كارای هەبێت لە بەڕێوەبەردنی عێراقدا، ئەمەریكایش ئەمە رەت دەكاتەوە و سەدریش لە دەرەوەی هاوكێشەكان خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا".

 

كارزان سەباح هەورامی




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact