به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و سیاسییه نه‌ك یاسایی، بۆیه دادگای فیدراڵی ده‌توانێ بێته سه‌ر خه‌ت و بڕیارێك بدات و كوتله سیاسییه‌كانیش ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه مافی په‌رله‌مان نییه ئه‌و بڕیاره بدات.
دوێنێ چوارشەممە، په‌رله‌مانی عێراق كۆ بووەوە و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌موار كرده‌وه؛ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی سڕ كرد و بڕیاری دا، ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه و ده‌نگدانی تایبه‌ت ته‌نیا له كوردستان و ده‌نگدانی ئاواره‌كان هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی عێراق، موحسین سه‌عدوون، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه زۆر تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، كه دوێنی هه‌موار كرایەوه، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی ڕازی نین، بۆیه مافی خۆمانە بچینه دادگای فیدراڵی و سكاڵا تۆمار بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی هه‌مواره‌كه ده‌نگدانی تایبه‌تی كوردستان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نیا له كوردستان و له هه‌موو عێراق نییه."
موحسین سه‌عدوون گوتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق داویه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه نه‌ك یاسایی، بۆیه پێویسته سكاڵا تۆمار بكرێت و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه، پێویسته له هه‌موو عێراق بێت، نه‌ك ته‌نیا لە کوردستان."
سه‌عدوون باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌وان بڕیاریان داوه له هه‌ر پارێزگایه‌ك فه‌رمانبه‌ر بێنن و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه و داوه‌رێكیش سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ئه‌مه كارێكی ئاساییه، به‌ڵام بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌مه نابێت و مافی ئه‌وان نییه و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و زیاتر سیاسییه و هه‌ندێك لایه‌نی كورد له پشت ئه‌و بڕیاره‌وەن."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "هه‌ر كوتله‌یه‌كی سیاسی مافی هه‌یه تانه له‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان بدات و له دادگا سكاڵا تۆمار بكرێت و دادگای فیدراڵی بێته سه‌رخه‌ت و بڕیاری خۆی بدات."
له 12ی ئایاری ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا و ئه‌و كوتلانه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا شكستیان هێنا و ده‌نگیان كه‌می كردووه، هەوڵەکانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وەی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه چڕ کردنەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌مساڵیان هه‌موار كرده‌وه.
بڵند ئیبراهیم