Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 07:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حكوومه‌تی عێراق نووسراوێكی گشتاندووە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان"
| KDP.info


 

بەغدا-KDP.info- بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی بە ھۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانەوە زەرەرمەند بوونە، قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤیش دەڵێ، بەپێی یاسا ھەموو ناوچەكان دەگرێتەوە.

دكتۆر ئەشواق جاف، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "بەپێی یاسا، ھەموو ئه‌و كەسانەی بە ھۆی كردەی تیرۆریستی یان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ھەڵەی سەربازیەوە زەرەرمەند دەبن، قەرەبوو دەكرێنەوە، تا ئێستا دوو جار لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە یاسای قەرەبوونەكردنەوەكە ھەموار كراوەتەوە، چونكە بە گوێرەی یاسا پێشتر قەرەبوویەكی كەم بۆ ئەو كەسانەی بریندار دەبن دیاری كرابوو، ئێستایش ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی گشتاندووە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان كە بەپێی ھەمان یاسایە و، پێویستە ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی عێراق و ھەرێمی كوردستان ئەگەر زیانی ماددی و گیانییان بەر كەوتووە، حكوومەت قەرەبوویان بكاتەوە".

جاف، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بە داخەوە بە ھۆی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشەوە، ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتیی عێراقی بوونە قوربانی، لە كاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی لەنێوبردنی داعشیشدا، ھەمدیسان زیانێكی زۆری ماددی و گیانی بە ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە كەوت، لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش و ھێزە عێراقییەكان بە داخەوە كارەسات دروست بووە لەوەی خەڵكی سڤیل كوژراوە و ماڵوێران بووە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact