Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 07:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مووچەی كەمئەندامان زیاد دەكرێت
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداردا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە مووچەی كەمئەندامان زیاد بكرێت و، گوتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییش دەڵێ، بڕیارەكە ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەگرێتەوە.

ھەمزە مەغدید، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بە زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتیش ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستیی تایبەت سوودمەند بوونە لە زیادكردنی مووچە، بەڵام بەشێكی زۆریان ماون و بڕیارە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداردا، ئەوانیش بگرێتەوە و مووچەكانیان لە ٩٠ ھەزار دینارەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ ١٢٠ ھەزار دیناری عێراقی".

مەغدید ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "راپۆرتی پزیشكیی كەمئەندامان گەییشتووەتە وەزارەت و لە مانگی نیسانەوە وەزارەت دەستی كردووە بەوەی كە ناوی كەمئەندامان بخرێتە نێو سیستمی داتابەیسی وەزارەت و، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی دوو مانگدا كۆتایی بەو پڕۆسەیە بێت و ئەنجامی لیژنەی پشكنینی ھەموو كەمئەندامان ئاشكرا بكرێت".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact