Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 11:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى: پێویستە یەكڕیز بین و كارنامەیەكی هاوبەش دابنێین
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-   نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركەوتنی لیستی پارتی، پەیامێكی سەركەوتنی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتنەكەی گەڕاندەوە بۆ بەرگریكردنی پارتی لە دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان، پابەندبوونی پارتی به‌ ڕێبازی نیشتمانیانەی بارزانیی نەمر، خەباتی بەردەوامی جەنابی سەرۆك بارزانى لەپێناو ئامانجەكانی گەلی كوردستان، چالاكیی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و مەكتەبەكان و لق و ناوچە و ڕێكخراو و بنكه‌كان و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

  نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەكەیدا داوای یەكڕیزی لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات، هەروەها جەخت لەسەر دروستكردنی حكوومەتێكی هاوبەشی تازەی عێراقی دەكاته‌وه‌ به‌پێى بنەمای تەوافوق و لەسەر بنچینەی هاوبەشییەكی كارای كورد وەك نەتەوەی هاوبەش لە عێراقدا.

ئەمه‌ش دەقی پەیامی سەركەوتن و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە:

جەماوەری خۆشه‌ویست و تێكۆشەری پارتى،

ئەم سەركەوتنە سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، ئینجا لە هەموو ئەندام و لایەنگران و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان و تێكڕاى گه‌لى كوردستان پیرۆز دەكەم. ئەم سەركەوتنە دیموكراسییە گەورەیە لەو بارودۆخە هەستیارەدا بۆ پارتی زۆر واتادارە. بەرهەمی خەباتی پارتی و بەرگریی پارتییە لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئامانجەكانی گەلی كوردستان و بەرهەمی خەباتی بەردەوامی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی یە لەپێناو ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستاندا.

 

لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی، ئه‌نجومه‌نه‌كانى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له‌ پارێزگاكان، مەكتەبەكانی پارتی، ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان، هەموو ئەو هەڤاڵانەی سەرپەرشتیی كەمپینەكانی هەڵبژاردنیان دەكرد لە پارێزگاكاندا، هەموو لق و ناوچە و ڕێكخراو و بنكه‌كەكان، ئەوپەڕی چالاكییان نواند بۆ سەرخستنی لیستی پارتیمان. كار و خەباتی هەموویان و ئەرككێشانی هەموو دەنگدەرانی پارتی، جێگەی ئەوپەڕی ڕێز و پێزانینه‌. لە هەمان كاتدا ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پارتیمان و چالاكیی گەنجانی پارتی لە هەموو بوارەكان و شێوازەكانی تازەی كاركردن لەپێناو سەرخستنی لیستی پارتیدا، بەرز دەنرخێنین. هەموو كاندیدەكانی لیستی 184ی پارتی و كاركردن و هەوڵ و ماندووبوونیان، جێگەی ڕێزی بەردەوامى سەركردایەتیی پارتین.

 

سوپاسى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌شدارییه‌كى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆمار كرد و مافى دیموكراسیانه‌ى خۆیان به‌كار هێنا، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو داموده‌زگا حكوومییه په‌یوه‌نداره‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م كه‌ له به‌ڕێوه‌چوونى ئارام و سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان گێڕا.‌

 

لەو باوەڕەداین كە هەموو بەرپرس و ئۆرگانەكان و ئەندامانی پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە هێزوەرگرتن لەو سەركەوتنە تازەیە، كارێكی زۆرتر دەكەن بۆ سەركەوتنی گەورەتری پارتی. خەباتی پارتی و درێژەپێدانی ڕێبازی بارزانیی نەمر و پابەندبوونی بەردەوامی بە ئامانجە پیرۆزەكانی گەلی كوردستانه‌وه‌، هەمیشە وزەیەكی نوێی خەباتكردن دەداتە ئەندامان و جەماوەری پارتی.

 

نوێنەرە سەركەوتووەكانی پارتی وەك هەمیشە پابەند دەبن بە خەونەكانی شەهیدان و ئامانجەكانمان و بەرگریكاری دڵسۆز دەبن لە بەرژەوەندییەكانی هەموو گەلی كوردستان و بەرگری لە مافەكانی هەموو خەڵكی عێراق دەكەن لە پەرلەمانی عێراقدا.

 

كوردستانیانی خۆشەویست،

هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی میللی، دوای بەخشینی شەهیدێكی زۆر و كارەساتی زۆری شەڕ و دوای ماوەیەكی كەم لە شكستپێهێنان و هەڵوەشاندنەوەی هەوڵ و هێرشەكانی نەهێشتنی قەوارەی سیاسی و ئیداریی هەرێمی كوردستان، توانی بە ئارامییەكی زۆره‌وه‌، سەركەوتووانە پرۆسەی گەورەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدات، ئەوەش نیشانەی هۆشیاری و بەرزیی هەستی نیشتمانیی خەڵكی كوردستانە.

ئێمە لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلی كوردستانەوە، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین هەموو ناكۆكییە ناوخۆییەكان وەلاوە بنێن و لەپێناو دابینكردنی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان، ئامادە بن بۆ دانیشتن و گفتوگۆ بەمەبەستی دانانی كارنامەیەكی هاوبەش لەپێناو بەشدارییەكی بەهێزی كوردستان لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا. پارتی بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە ئامادەیە بۆ هەموو گفتوگۆ و كارێكی هاوبەش.

گەلی خۆشەویستی عێراق،

پیرۆزباییی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقتان لێدەكەم، هیوادارین ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە ببنە مایەی دروستبوونی پەرلەمان و حكوومەتێكی تازەی ئەوتۆ لە عێراقدا كە دەستوور جێبەجێ بكات و خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان دابین بكات و هەموو ئەو مافانەی هاووڵاتیانی عێراق كە لە دەستووردا هاتوون، دابین بكات. ئومێدەوارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتەوە سەرەتایەك بۆ دروستكردنەوەیەكی نیشتمانیانەی هەموو دەزگا دەوڵەتی و حكوومییەكانی عێراق كە ڕەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بن.

 

ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆكردنێكی بنیاتنەرانە لەسەر بنچینەی دەستوور بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی هاوبەش كە تەوافوق و شه‌راكه‌ت و پاراستنی بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكاتە بنچینەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و كاروباری عێراق، بەو شێوەیەش دەتوانین هەموو كێشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالیی عێراق چارەسەر بكەین.

 

نێچیرڤان بارزانی

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

19/5/2018




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact