Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 20:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هۆشیار زێباری: كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان، بۆ ده‌ربازكردنی نوێنه‌ره‌ شكستبردوو و گه‌نده‌ڵه‌كانه‌
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری په‌شووتری داراییی حكوومه‌تی عێراق، به‌ پێویستی ده‌زانێ كۆی كوتله‌كانی په‌رله‌مان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.

له‌ پۆستێكیدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، زێباری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك پلانێك بۆ یاریكردن به‌ یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاندووه‌، ''پێویسته‌ له‌ لایه‌ن كۆی كوتله‌كانی په‌رله‌مانی نیشتیمانی دانیشتنی چاوه‌ڕوانكراوی سبه‌ینێ ١٩-٥-٢-١٨ی په‌رله‌مانی عێراق بایكۆت بكه‌ن، كه‌ سه‌رۆكه‌ ئیخوانچییه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌لیم جبووری داوای كردووه‌.''

وه‌ك هۆشیار زێباری ده‌ڵێ، ''داوای دانیشتنه‌كه‌ بۆ ده‌ربازكردنی نوێنه‌ره‌ شكستبروو و گه‌نده‌ڵه‌كانه‌ و، ده‌یانه‌وێ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراتی بووه‌، له‌بار ببه‌ن كه‌ له‌ ١٢-٥ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراوه‌''، زێباری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ''پێویسته‌ كۆی سكاڵا و تانه‌كان ڕێڕه‌وی یاسایی خۆیان به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٧ بگرێته‌ به‌ر، به‌سه‌ یاریكردن به‌ یاساكانی وڵات به‌ڕێزان.''

زێباری له‌ وه‌ڵامی سه‌رنجێكیشدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خه‌ڵه‌تێنه‌ر و بۆمبڕێژكراوه‌دا ناكه‌ین.''


زریان زیاد




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact