زاخۆ-KDP.info- به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، خه‌ڵكی كوردستان به هۆی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌نگیان به پارتی داوه، بۆیه ئه‌ركی پارتیش له به‌غدا پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان ده‌بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان له بانگه‌شه‌ی خۆیدا به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بوو كه زۆرینه‌ی خاڵه‌كانی باسی ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیشی داوه.
به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی ته‌ته‌ر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری پارێزگای دهۆك به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر زیادی كردووه و له سنووری زاخۆش 10% ده‌نگی پارتی زیادی كردووه، كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا 72% بوو، ئێستا زیاتره له80%ی ده‌نگه‌كان، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه له ده‌نگه‌كانی خۆمان ڕازین و ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌نیا هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بووه و كێشه‌ی دیكه نه‌بوونه."
عه‌لی ته‌ته‌ر گوتی: "ئێمه بۆ خه‌ڵكی خۆمان ڕوون كرده‌وه كه هۆكاری قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان به‌غدا بووه نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم و جگه له‌وه‌ش، هه‌ندێك لایه‌نی هه‌رێم چوون بۆ به‌غدا داوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمیان كردووه، بۆیه خه‌ڵكیش ئه‌مه‌ی بۆ ڕوون بووه‌وە، بۆیه پارتییان هه‌ڵبژارد. جگه له‌وه‌ش، پارتی له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌نیا خۆی به‌رگری كردووه و ته‌نیا له زاخۆ 120 شه‌هیدمان داوه. جگه له‌وه‌ش، پارتی ته‌نیا خۆی كرده به‌رپرسیار و هه‌ندێك لایه‌نیش بێهه‌ڵوێست بوونه و بگره یه‌ك به‌یاننامه‌شیان ده‌رنه‌كردووه، بۆیه خه‌ڵكیش تۆڵه‌ی خۆی له ئه‌وان كرده‌وه و له 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به هه‌مان شێوه، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ی له یاد نه‌چوو و ده‌نگی به پارتی دا."
به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه: "خه‌ڵك باش ده‌زانێت له پارتی نیشتمانیتر و نه‌ته‌وه‌ییتر نییه و به‌رنامه‌ی پارتیش هه‌ر ئه‌وه بووه و جگه له‌وه‌ش، كاری سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رگریكردن ده‌بێت له كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه ماوه هه‌ر پارتییه، چونكه پارتی خاوه‌نی ڕیفراندۆمه و هه‌ندێك لایه‌نیش دژایه‌تییان ده‌كرد، بۆیه خه‌باتی كوردایه‌تی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ییی پارتییه."
بڵند ئیبراهیم