ھەولێر-KDP.info- ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌بێ له‌م دوو سه‌عاته‌ی ماوه، كۆمسیۆن كێشه‌ی ده‌نگدانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان چاره بكات و ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان بۆ ده‌نگدان وه‌ك یه‌ك بڕه‌خسێندرێ، نه‌ك ڕێگری له هدنێكان بكرێ.
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له سلێمانی بۆی ساز درابوو، ئه‌دهه‌م بارزانی ڕاشیگه‌یاند، سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كادیرانی پارتی له بنكه‌كانی ده‌نگدان.
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی پێشتریش به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو: پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی قبووڵ ناكات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له به‌كره‌جۆی سلێمانی و شۆێنه‌كانی تری ئه‌م سنووره‌ی، دڵنییا كرده‌وه كه ئه‌م بێرێزییه و هێرشكردنه‌ی سه‌ریان و رێگریكردن له چوونه ژووری پارتییه‌كان بۆ ده‌نگدان، بێ ووڵام نامێنێ و، چیتر ئه‌م ئێرهابه فكری و فیزیكییه قابلی قه‌بووڵ نییه و لێیان قه‌بووڵ ناكه‌ین.''
شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی هاوكات ڕایوگه‌یاند: ''ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی كه ده‌درێت بۆ ڕێگریكردن له ده‌نگدانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانانی پارتی ئیدانه ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین خه‌یاڵیان خاوه به‌م هه‌وڵه بچووك و نه‌زۆكانه‌وه ڕێگه له دڵسۆزانی پارتی ناگیرێ.''
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ''ئێمه ئاگاداری خوله‌ك به خوله‌كی ناوچه‌كه‌ین و ده‌بینین و ده‌زانین كه ڕێگری ده‌كرێت له ده‌نگده‌رانی پارتی و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نه‌هێڵرێت ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.''
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكوتانه سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان تی ڤی شێخ ئه‌دهه‌م ڕایگه‌یاند: كرده‌یه‌كی دزێو و ناشرین له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حیزبی باڵاده‌ست له بنكه‌ی ده‌نگدانی رووناكی له به‌كره‌جۆ، كه به‌رامبه‌ر به كارمه‌ندانی كوردستان تی ڤی كراوه مایه‌ی قبووڵكردن نییه و، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ئه‌و كرده‌یان به‌رامبه‌ر كارمه‌نده‌كانی كوردستان تی ڤی و پێشمه‌رگه و پاسه‌وانه‌كانی لق و ناوچه‌كان كرد، چه‌ك كراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.''
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌سه‌ر پشكی پارتی له سلێمانى له‌سه‌ر خه‌تن تاوه‌كو ئه‌و ڕێگریانه بوه‌ستێنن كه به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌رانی پارتی ده‌كرێت له سنووره‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى پارێزگاكانى عێراق هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئه‌منیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن .
له ناوچه‌گه‌لێك، به‌كره‌جۆ وه‌ك نموونه كه پێشێلكاریی زۆری تێدا كراوه، له‌و سنووری شارۆچكه‌ی رانیه كه شه‌ش بنكه‌ى ده‌نگدانى تێدایه و 37 وێستگه ده‌نگى لێ ده‌درێت، ده‌نگده‌رانى پارتى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ده‌نگ بده‌ن، ڕێگرى و كۆسپ ده‌خرێته به‌رده‌میان له‌پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌نگ ده‌رانى پارتى نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن.