هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی گوڵان و ئه‌یلوول به باوه‌ڕی پته‌وه‌وه ده‌ڵێن، ڕۆژی 12/5 وه‌ك ڕۆژه‌كانی خه‌بات و به‌رخودانی پێشمه‌رگایه‌تی، به‌ڵام به ده‌نگدان به لیستی 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و پارێزگاری له قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێمی وكردستان ده‌كه‌ن.
والی ئازیز له ساڵی 1980 پێوه‌ندیی به شۆڕشی گوڵانه‌وه كردووه و بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌و شانازیی ده‌كات كه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له پێناو دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خه‌باتی كردووه.
والی ئازیز بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "ئامانجی ئێمه ئازادی و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان بووه، ئێستایش كه ده‌نگ به لیستی 184 ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه كاندیده‌كان پێشمه‌رگانه له به‌غدا ببنه پارێزه‌ری كیانی كوردستان، كه هه‌مو كوردێكی مه‌رد ده‌زانێت كێ بوو كوردستانی له‌به‌رده‌م پلانی مه‌ترسیداری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پاراست.''
ئازیز جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌م سه‌رده‌مه له ڕێی ده‌نگدانه‌وه‌یه، ''بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ده‌نگ به پارتی بده‌ین، تا پشتێنه‌ی كوردستان به‌هێز بێت''، داوایش له ته‌واوی كاندیدانی حیزبه‌كانی تریش ده‌كات، هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك نوێنه‌رانی پێشوو دووباره نه‌كه‌ونه‌وه و ببنه پارێزه‌ری كوردستان، ''نه‌ك وه‌ك پێشتر بڕۆنه لای به‌رپرسانی باڵای عێراق داوای بڕینی قوتی هاووڵاتیانی خۆیان بكه‌ن، به‌شێكی تریشیان بڕۆن خاكمان هه‌رزانفرۆش بكه‌ن".
عه‌لی محه‌مه‌د كاكه‌خان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ده‌ڵێ، له ساڵانی شه‌سته‌كان به چه‌ك به‌ره‌وڕووی دوژمن وه‌ستابوونه‌وه و ئه‌ركی پاراستنی خاكی كوردستانیان گرتبووه ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ده‌نگدان ده‌یكه‌ن و ده‌شڵێ ''ده‌نگ به كه‌سانێك ده‌ده‌ین كه په‌روه‌رده‌ی شۆڕشی گوڵان و ئه‌یلوول بن نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به پاره‌و ئیمتیازات خاك و ئاومان ده‌فرۆشن.''
محه‌ممه‌د كاكه‌خان گوتیشی: "ڕۆحی كوردایه‌تیی سه‌رده‌می شۆڕش له كاندیدانی پارتیدا به‌دی ده‌كه‌م، بۆیه ڕۆژی 12/5 ده‌ڕۆمه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 184ـی پارتی ده‌ده‌م. دڵنیام ته‌نها ئه‌و حیزبه‌یه مه‌به‌ستیه‌تی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی، ژیانی ئاسوده بۆ هاووڵاتیانی ده‌سته‌به‌ر بكات".
مه‌هدی مه‌حموود كه له ساڵی 1967ه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازیشدا جارێكی دیكه چه‌كی شه‌ره‌فی كرده‌وه‌ته‌وه شان و ''خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینم كه كورد به ڕه‌نجی شانی پێشمه‌رگه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆ كه به ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌ژین، بۆیه ده‌نگی خۆم و خێزانه‌كه‌م، بۆ لیستی 184ـی پارتیمان ده‌بێت".
مه‌هدی مه‌حموودیش له‌سه‌ر هه‌مان باوه‌ڕی پێشووی و هاوخه‌باتانیه‌تی و ده‌ڵێت "تاكه حیزب بتوانێت ئه‌م وڵاته بپارێزێت له دوژمن، پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، نه‌ك ئه‌و حیزبانه‌ی كه نوێنه‌ریان ده‌ڕواته به‌غدا داوا ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی عێراقی بۆ مه‌رام و چاوچنۆكیی خۆیان بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، بۆیه ڕۆژی 12/5 به خوێن ده‌نگ بۆ ئه‌و حیزبه ده‌ده‌م كه زه‌ڕه‌یه‌ك خیانه‌تی له میله‌ته‌كه‌ی نه‌كردووه".
به‌كر عارف پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی گوڵانه و گوتی "ئێمه له شاخ لاوێتیی خۆمان به‌خشی به ئازادی و سه‌ربه‌رزیی كوردستان، ئێستایش ده‌نگم ده‌به‌خشم به‌و حیزبه‌ی كه پارێزگاری له‌و ڕه‌نج و خه‌باته‌مان بكات كه بۆ وڵاته‌كه‌مان، سه‌رفمان كردووه".
عارف جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی گوڵان ده‌نگی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌خاته پاڵ پاڵ ده‌نگی داكۆكیكاران له پارتی و به باوه‌ڕی پته‌وه‌وه ده‌ڵێ ''بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان‌مان پارێزراو بێت تا كه‌س و لایه‌ن نه‌توانن مامه‌ڵه به چاره‌نووسمانه‌وه بكه‌ن، ده‌مانه‌وێ به كاندیدانی پارتی پشتێنه‌ی یاسایی كورد به‌هێزتر بكه‌ین".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی