هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٤/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، لە ڕێوڕه‌سمێكدا لە هەولێر، دەستپێکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیەندرا.
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كى پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە بەشداریکردن لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ده‌ستخۆشى و پێشوازیی گەرمی له‌و بڕیاره کرد و بە هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌نرخی لەقەڵەم دا و هیوای خواست پڕۆژەکە بە سه‌ركه‌وتوویی، له كاتى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ببێت.
بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكاى له هه‌ولێر كه یه‌كه‌م كونسولخانه‌یه باڵه‌خانه‌ى تایبه‌تى خۆى لە هەولێر دروست ده‌كات، بە نیشانه‌ى بڕوا و متمانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى به ئێستا و ئاینده‌ى گه‌شى هه‌رێمى كوردستان وەسف کرد و گوتی: "ئەوە ده‌رخه‌رى خواست و ئاره‌زووى ئه‌مه‌ریكایه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ى کە هەیەتی له‌گه‌ڵ عێراقى فیدرالدا."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا کرد و گوتى: "په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندیى تازه نین و چه‌ند قۆناغێكیان ده‌رباز كردووه". لەو بارەیەوە، ڕاپه‌ڕینى ساڵی (١٩٩١)ی گه‌لى كوردستانی به‌بیر هێنایەوە کە ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان، له ڕیزى پێشه‌وه‌ى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام بوو و بووه هۆی پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان لەوکاتەدا.
دووپاتیشی كرده‌وه كه تا قۆناغى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عس و شه‌ڕى دژى داعش و شكاندنی، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى، یارمه‌تى داوه و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی كردووه. هەربۆیە بەڕێزیان، دروستکردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه‌ى بۆ كونسووڵخانه‌ی ئەمریکا له هه‌ولێر، بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى ئه‌و پێوه‌ندییانه گەڕاندەوە و هیوای خواست ببێته هاوبه‌شییه‌كى گرنگ، ستراتیژى و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
سەبارەت بە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێز سەرۆک وەزیران گوتی: "گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندى و هاوكارى و پشتگیرییه سیاسى و سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا ده‌ڕوانن، به بایه‌خه‌وه خوازیارى ئه‌وه‌ن له بوارى سیاسى، ئابوورى، بازرگانى، زانستى، كولتوورى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیى تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت، وه‌ك چۆن له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه تاكو به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌بێت."
لە بەشێکی دیکەی وته‌كه‌یدا بەڕێزیان وێڕای جەختکردنەوە لە بوونی هاوبەشیی گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جیهانى پیشكه‌وتوو، بڕوای گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى به به‌هاكانى ئازادى، دیموكراسى، مافه‌كانى مرۆڤ، فره‌یى، كرانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیان، پێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانى تواناكانى ژنان و گه‌نجان، بازاڕى ئازاد و هه‌موو ئه‌و به‌ها و بنه‌مایانه دووپات کردەوە كه جیهانی پێشكه‌وتووى ڕۆژئاواى له‌سه‌ر بنیات نراوه و كاریان بۆ ده‌كات بە شێوەیەک کە پێشمه‌رگه له به‌ره‌ى جیهانی پێشكه‌وتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، شه‌ڕى تیرۆری كرد و پێكه‌وه به‌رگرییان له‌و به‌هایانه كرد.
سەرۆکوەزیران ئه‌و ڕێوڕه‌سمەی به ده‌رفه‌ت زانی كه سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێزان باڵیۆز و كونسوڵه‌كانی پێشوو و ئێستاى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هه‌ولێر بكات بۆ گرنگیدان و كارى باش و ماندووبوونیان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هەروەها سوپاسى تیمه سه‌ربازییه‌كان و USAID و هه‌موو ئه‌و ئاژانس و ڕێكخراوه ئه‌مریكییانه‌ی کرد كه له هه‌ر بوارێكدا له هه‌رێمى كوردستان كار و خزمه‌تیان كردووه. لەو بارەیەوە گوتی: "ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و چاومان له په‌یوه‌ندیى باشتر و تۆكمه‌تر، هاوكاری و هه‌مانگیى زیاترى نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستانه."
لە کۆتایی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوی خواست هه‌موو وڵاتانى دیكه‌ى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهان به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مه‌ریكا، باڵه‌خانه و كۆمه‌ڵگه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسیى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا خواستى په‌یوه‌ندیى باش، هه‌ماهه‌نگى، هاوكارى و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌یه.
ده‌قی وتاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێزان،
جه‌نابی باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
جه‌نابی كونسول
میوانه به‌ڕێزه‌كان
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن، سه‌رچاوان..
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ لێره له ڕێوڕه‌سمى ڕاگه‌یاندنی ده‌سپێكردنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌ی كونسولخانه‌ی گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێزدا به‌شدار ده‌بم. ده‌ستخۆشى و پێشوازى گه‌رم له‌و بڕیاره ده‌كه‌م، ئێمه وه‌ك هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌نرخ لێى ده‌ڕوانین و هیوادارم سه‌ركه‌وتووانه، له كاتى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ببێت.
بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه یه‌كه‌م كونسولخانه‌یه باڵه‌خانه‌ى تایبه‌تى خۆى دروست ده‌كات، نیشانه‌ى بڕوا و متمانه‌ى ئه‌مه‌ریكایه به ئێستا و ئاینده‌ى گه‌شى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رخه‌رى خواست و ئاره‌زووى ئه‌مه‌ریكایه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ى كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ عێراقى فیدرالدا.
به‌ڕێزان،
په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندیى تازه نین و چه‌ند قۆناغێكیان ده‌رباز كردووه. له ڕاپه‌ڕینى ساڵی ١٩٩١ى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان، له ڕیزى پێشه‌وه‌ى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام بوو كه بووه هۆی پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا.
تا قۆناغى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عس و شه‌ڕى دژى داعش و شكاندنی، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى، یارمه‌تى داوه و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌مڕۆش له قۆناغى سه‌قامگیریدا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه بۆ كونسولخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامیى كاروانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه و هیوادارین ببێته هاوبه‌شییه‌كى گرنگ، ستراتیژى و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندى و هاوكارى و پشتگیرییه سیاسى و سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانن، به بایه‌خه‌وه خوازیارى ئه‌وه‌ن له بوارى سیاسى، ئابوورى، بازرگانى، زانستى، كولتوورى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیى تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت، وه‌ك چۆن له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه تاكو به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌بێت.
گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جیهانى پیشكه‌وتوودا هه‌یه. بڕوایان به هه‌مان به‌هاكانى ئازادى، دیموكراسى، مافه‌كانى مرۆڤ، فره‌یى، كرانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیان، پێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانى تواناكانى ژنان و گه‌نجان، بازاڕى ئازاد و هه‌موو ئه‌و به‌ها و بنه‌مایانه هه‌یه كه جیهانی پێشكه‌وتووى ڕۆژاواى له‌سه‌ر بنیات نراوه و كاریان بۆ ده‌كات. پێشمه‌رگه له به‌ره‌ى جیهانی پێشكه‌وتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، پێكه‌وه شه‌ڕى تیرۆریان كرد و پێكه‌وه به‌رگرییان له‌و به‌هایانه كرد.
به‌ڕێزان،
وێڕاى دووباره پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له نێرده‌ى دیپلۆماسیى ئه‌مه‌ریكا جه‌نابی باڵیۆز كه لێره دانیشتووه و له به‌غدا ته‌شریفی هێناوه، بۆ بڕیاری دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ى تازه‌ی كونسولخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه پڕ به دڵ سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێزان باڵیۆز و كونسوله‌كانی پێشوو و ئێستاى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌م، بۆ گرنگیدان و كارى باش و ماندووبوونیان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
لێره ده‌مه‌وێ سوپاسى تیمه سه‌ربازییه‌كان و USAID و هه‌موو ئه‌و ئاژانس و ڕێكخراوه ئه‌مه‌ریكییانه بكه‌م كه له هه‌ر بوارێكدا له هه‌رێمى كوردستان كار و خزمه‌تیان كردووه. ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و چاومان له په‌یوه‌ندیى باشتر و تۆكمه‌تر، هاوكاری و هه‌مانگیى زیاترى نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستانه.
هیوادارین هه‌موو وڵاتانى دیكه‌ى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهان به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مه‌ریكا، باڵه‌خانه و كۆمه‌ڵگه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسیى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌موویان له چوارچێوه‌ى عێراقى فیدرالدا خواستى په‌یوه‌ندیى باش، هه‌ماهه‌نگى، هاوكارى و هاوبه‌شیمان هه‌یه.
به هیواى ئاشتى، سه‌قامگیرى، هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى باشتر له‌نێوان گه‌لاندا.
كاتێكى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
سوپاستان ده‌كه‌م.