سلێمانی-KDP.info- یاساناسێك ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا پێشلی ده‌ستووری نه‌كردایه، كورد مافی ڕه‌وای خۆی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام كاتێك حكوومه‌تی عێراق هێزی چه‌كداری بنیات نایه‌وه، بە ته‌واوه‌تی پشتی له ده‌ستوور و یاسا كرد به‌رامبه‌ر به كورد. كاندیدێكی لیستی ژماره 184ی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: به پێی یاسا و ده‌ستوور ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی كوردستان پێشێل كراون له لایەن حكوومه‌تی عێراقەوە، بۆ گه‌له‌كه‌مانی وه‌رده‌گرینه‌وه.
كارزان سه‌لام، پارێزه‌ر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی به‌غدا هه‌میشه پێشێلكاریی ده‌ستووری كردووه و غه‌رق بووه له پێشێلكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرایه، ئه‌وه مافی زۆر باشی تێدا بوو بۆ گه‌لی كوردستان."
سه‌لام گوتیشی: "پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێنی دیكتاتۆر ڕووخا، له ساڵی 2004دا حكوومه‌تی كاتی دروست بوو، ئه‌و حكوومه‌ته كه زۆرینه‌ی شیعه بوو دەستی کرد به تۆڵه‌كردنه‌وه له سوننه‌كانی عێراق، بۆیه عاقڵمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب دەستیان کرد به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ عێراقییه‌كان، ئه‌وه‌ش بوو تیمی كورد توانییان یاسای باش جێ بكه‌نه‌وه بۆ فه‌راهه‌مكردنی مافه‌كانی كورد، به‌ڵام بینیمان هه‌ر كه حكوومه‌تی عێراق بە جۆرێك له جۆره‌كان هێزی عه‌سكه‌ری دروست كرده‌وه، دەستی کرد به پشتگوێخستنی ده‌ستوور، كه تا ئێستا زیاتر له 55 مادده‌ی ئه‌ساسیی ده‌ستوور پێشێل كراوه، كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به ئێمه‌ی كورده‌وه و، گرنگترینیان مادده‌ی 140ـە، كه تایبه‌ته به ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان و له‌شكركێشیی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كوردستان له ساڵی 2006 و ساڵی ٢٠١٧دا."
دوای ڕۆژی 12-5 كورد ده‌بێ له به‌غدا جارێكی تر هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان. ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت: "كورد ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ست له ناو ده‌ست بن ده‌توانن له ڕێگه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌وه، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ كوردستان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌گه‌ریش حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێشێلی ده‌ستوور بكات، ئه‌وه نوێنه‌رانی ئاینده‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق باس له ئه‌نجامه‌كانی ڕێفراندۆم بكەن و له به‌غداوه جاڕی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بدەن، به دنیای ده‌ره‌وه بڵێن ئه‌وه به‌غدایه ئاماده نییه شه‌راكه‌تمان له‌گه‌ڵ بكات، به پێی ده‌ستووریش كاتێك شه‌راكه‌ت له عێراق نه‌بوو، ئه‌وه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عێراق ده‌توانن ده‌ست بۆ جیابوونه‌وه به‌رن و كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن."
كاندیدانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن تاکو مافه‌كانی گه‌لی کورد له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه به‌ده‌ست بێنن. له‌و باره‌یەوه، ڕێبوار ئه‌مین محه‌ممه‌د، كاندیدی ژماره 12ی لیستی 184ی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ده‌بینه تیمێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ته‌واوی مافه‌كانی گەلی كوردستان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق نه‌یداون و پێشێلی ده‌ستووری كردووه."
ئه‌مین محه‌ممه‌د گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق 55 به‌ندی ده‌ستووری پێشێل كردووه، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی ئاینده پابه‌ند بكرێت به یاسا و ده‌ستووره‌وه، له كوێی ده‌ستووردا هاتووه هێزی سه‌ربازی له ململانێی ناوخۆییدا به‌كار بهێندرێت و له‌شكركێشی بكه‌یته سه‌ر خه‌ڵكی خۆت، له كوێی ده‌ستووردا هاتووه قووتی ملیۆنان هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌ت ببڕی، بۆیه له به‌غداوه به ده‌ستێكی پۆڵاین ڕووبه‌ڕووی سته‌مكارانی دژی كورد ده‌بینه‌وه و، ده‌بێ ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن."
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنم بۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م ئیشم چاره‌كردنی پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه به پێی ده‌ستوور حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی داوە و، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ده‌یكات ناده‌ستوورییه، كه ددانی پێدا نانێت."
ناوبراو گوتیشی: " ئێمه وەک ئه‌نجامده‌رانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌نگمان هه‌ڵده‌بڕین و به هه‌موو نه‌یاره‌كانمان ده‌ڵێین، ئێمه وەک گه‌لی كورد ناتوانین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكدا بژین کە هه‌میشه چاوی له قڕكردنی گه‌له‌كه‌مان بێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆییی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین و گه‌له‌كه‌شمان سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی