هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە کوردستانیان رایگەیاند، دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان.
دەقی په‌یامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز
سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه.
گه‌لی کوردستان ئێستا به قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه، بۆیه خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه.
دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئاداری 2018