سلێمانی-KDP.info- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر له زانكۆی سلێمانی، کەیوان ئازاد دەڵێ، سه‌رۆككۆماری عێراق پارێزه‌ری ده‌ستووره، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل کردووە، سه‌رۆككۆماری عێراق نه‌یتوانیوه یه‌ك قسه له‌و باره‌یەوه بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه ده‌یتوانی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی، وه‌ك سه‌رۆككۆمار ڕێگه به كاره نایاساییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق نه‌دات به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
ماموستای زانكۆ، كه‌یوان ئازاد، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "فواد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق كه به ده‌نگی هاووڵاتییانی كوردستان پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی وه‌رگرتووه نه‌یتوانیوه، وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق ڕێگه نه‌دات به‌و پێشێلكاریانه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات و ڕێگه‌ی لێ بگرێت."
حكوومه‌تی عێراق ڕۆژانه پێشێلكاریی یاسایی و ده‌ستووریی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆككۆماریش كه كورده هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، له‌و بارەیەوه ئه‌و ماموستای زانكۆیە ده‌ڵێت: "ڕاسته پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ته‌شریفاتییه، به‌ڵام به پێی ده‌ستوور ده‌توانێت ڕێگه له حكوومه‌تی عێراق بگرێت كه له ده‌ستوور لای دا، به‌تایبه‌ت ته‌واوی پێشێلكارییه‌كانی ده‌ستوور له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دژ به هه‌رێمی كوردستان بووه."
ئه‌وماموستای زانكۆیه ده‌شڵێت: "ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆككۆمار له سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو مام جه‌لال هه‌یبوو ئێسته‌ش له سه‌رده‌می فواد مه‌عسوم هه‌مان ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام بینیمان هه‌میشه مام جه‌لال ده‌یتوانی له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیەوە بجووڵێته‌وه و، ڕێگه له حكوومه‌تی عێراق بگرێت، كه یاسا و ده‌ستوور ببه‌زێنێت."
ناوبراو له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له پۆسته‌كاندا ده‌ڵێت: "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌میشه له سه‌رئاستی دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆ، وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، كه ڕۆژانه سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و باڵیۆزانی وڵاتان سه‌ردانیان ده‌كرد و بانگێشتی وڵاته‌كانیان ده‌كرد، ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كانه هێز به پۆسته‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك پۆست هێز به كه‌سایه‌تییه‌كان بدات."
حكوومه‌تی عێراق 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان كه له بڕینی به‌شه بودجه و به‌كارهێنانی هێز له سیراحه سیاسییه‌كاندا، داخستی فڕگه‌كان و چه‌ندین پێشێلكاریی تر، به‌ڵام سه‌رۆككۆماری عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
کەیوان ئازاد گوتیشی: "به پێی مادده‌كانی ده‌ستوور سه‌رۆككۆمار، پارێزه‌ری ده‌ستووری عێراقه، ئه‌ی خێره حكوومه‌تی عێراق زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستوور پێشێل ده‌كات و لێی بێده‌نگه، به‌تایبه‌ت له پێشێلكردنی ده‌ستوور له له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داگیركردنی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و چه‌ندین كاری تری نایاسایی، به‌ڵام نه‌مانبینی هیچ هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی