د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
رۆژی 2-3-2018 له رێوره‌سمێكدا رێگای هه‌ولێر – كه‌ركووك كرایه‌وه، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له پردێ، كه‌مال كه‌ركووكی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك له كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌دا گوتی:
- هه‌موو رێگاكانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه كراوه‌ن و هاونیشتیمانیان ده‌توانن به ئازادی هاتوچۆی تێدا بكه‌ن.
ئه‌م رووداوه، له رۆژه‌ڤی ئه‌مڕۆی سیاسیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی له‌لایه‌ن گه‌له‌كۆمه‌كی به‌غدا و هاوپه‌یمانان، به به‌ر چاوی ئه‌مریكاوه دژی هه‌ولێر و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، رووداوێكی گرینگه و چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌خۆ ده‌گرێت. رای گشتیی ناوخۆ و جیهانیش له یه‌ك خاڵدا كۆ ده‌كاته‌وه كه كه‌ركووك به داگیركراویش بێت هه‌ر كوردستانییه و داگیركردنیشی كاتییه، كاتی ئێكسپایه‌ربوونی داگیركه‌ران به شێوه‌یێك له شێوه‌كان ئه‌مرۆیش نه‌بێ سبه‌ی هه‌ر دێت و ئه‌وسا داگیركاران شه‌رمه‌زارتر و ڕوو زه‌ردتر ده‌بن.
له ڕه‌هه‌نده‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركووك – هه‌ولێر له رۆژی 2-3-2018دا له‌م چه‌ند لایه‌نه‌وه دهیخوێنییه:
یه‌كه‌م: دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی ئازایه‌تی و بوێریی خۆی نیشان دا، كه نه له هێرشی سوپا و نه له په‌لاماری حه‌شد و مه‌شد نه‌ترساوه و ناترسێ.
نیازپاكیی خۆیشی نیشان دا و به به‌غدا و جیهان ده‌ڵێ هه‌موو هاونیشتیمانییهك و ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر ئازادن له هاتوچۆكردن به‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ی كه ستراتیژیترین و ناودارترین و نێودهوڵهتیترین رێگایه، به‌غدا به هه‌ولێر ببه‌ستێته‌وه و، كورتترین و كهممهسرهفترین رێگایشه ئه‌سته‌مبۆڵ و تاران به هۆی هه‌ولێره‌وه به به‌غدا ببه‌ستێته‌وه.
كه‌چی به‌غدا، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ولێر دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایه زیاتر ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی و نائارامی پێوه دیاره، به جۆرێك ئێستا له جاران زیاتر شڵه‌ژاوتر و ترسا‌و و به ڕوو داماوه، به ڕووداماو و ترسا و له به‌رامبه‌ر ڕای گشتیی ناخۆ و به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیان، ئه‌وانه‌ی نیازیانه به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران، یا به مه‌به‌ستی ئابووری و بازرگانی، یا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و دیپلۆماسی به ئاسانی سه‌ردانی هه‌ولێر و كوردستان بكه‌ن، بۆیه به‌غدا هه‌ر له‌ودیوی پردێوه تا ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك هه‌مووی كردووه‌ته خاڵی پشكنینی سه‌ربازی و ڕێ به هاونیشتیمانیان نادا هاتوچۆی ئاسایی پێدا بكه‌ن.
كۆنفرناسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی پردێ، رۆژی 2-3-2018ی كردنه‌وه‌ی رێگاكه، دوو رووداوی گرینگی مێژوویی و سیاسی و سه‌ربازیمان دێنێته‌وه بیر.
پردێ ئه‌و شارۆچكه ئاڵتوونییه كشتوكاڵییه‌ی خاوه‌ن پشه‌ی ڕه‌نگینی ده‌ستی نێوان دوو لقی زێی بچووك.
له مێژووی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا له ئازاری 1991دا، به تایبه‌تیش له شه‌وانی 16تا 19-3-1991 ژووری سه‌ربازیی سه‌رۆك بارزانی بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی له‌شكری شۆڕشگێری كوردستان (هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئه‌ده‌بیاتی پارتی دیموكراتی كوردستان به - ل.ش.ك - ناوزه‌د ده‌كرا). ئه‌وسا سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رباز و سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌رده‌م تیشكی رووناكیی لایت و شه‌وقی چرا و له‌مپا، نه‌خشه‌ی رزگاركردنی كه‌ركووكی داده‌نا، هه‌ر وایش كه‌وته‌وه كه‌ركووكی بابه‌گوڕگوڕ له‌گه‌ڵ گه‌ردی به‌یانیی نه‌ورۆزیدا ئازاد كرا و ته‌رازووی هێزی سیاسی و سه‌ربازی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق و جیهاندا گۆڕی.
له به‌رواری نزیكیشدا، هه‌ردوێنێ بوو له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دوای داگیركردنی كه‌ركووك له پردێی ئاڵتوون كۆپری، سوپای عێراق و حه‌شد و مهشدهكهی به تانكی ناوداری ئه‌برامزی ئه‌مریكاییه‌وه له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك تێك‌شكان. له‌وساوه حكوومه‌تی عه‌بادی نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر ڕای گشتیی ناوخۆ به ڕووداما و شه‌رمه‌زاره، به‌ڵكو به‌غدا به ڕووداما و شه‌رمه‌زاری ئه‌مریكا و ته‌كنه‌لۆژیای ههرهپێشكهوتووی جه‌نگیش، به دۆڕاوی پاشه‌كشه‌ی كرد.
پردێ له‌مێژه خاڵی وه‌رچه‌رخانه، ئه‌مڕۆیش كه هاوكێشه و ئاراسته‌كانی هێرش و په‌لاماره‌كانی به‌غدای ڕاگرتووه، له وه‌رچه‌رخانێكی دیكه‌ی له زه‌رده‌ی دهمكهڵی به‌ره‌به‌یانێكی زوو یا دره‌نگدا لێ ده‌بینرێت، كه‌وا پێده‌چێ، هه‌ولێر زۆر په‌له‌ی نه‌بێ وه‌ك به‌غدا له سۆنگه‌ی كه‌ركووكه‌وه له‌نێو گێژه‌ڵووكه‌ی په‌له‌پروزێ و فۆبیادا جینگڵ بدا.
هه‌ر له ڕه‌هه‌نده‌كانی كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر – كه‌ركووكدا لایه‌نی دووه‌می به دیوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌خوێنینه‌وه به‌م جۆره‌یه:
دووه‌م: وا دیاره حكوومه‌تی عه‌بادی چیتر بۆی ئاسان نه‌بێ رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر به رێگای سلێمانیدا بگه‌یێنێته كرمانشان و پاڵاوته‌كانی ئه‌وێ و له‌وێوه‌ش ڕه‌وانه‌ی عێراق و به‌نده‌ره‌كانی كه‌نداوی بكات. له‌وانه‌شه گه‌ر سوود له بۆریی كوردستان وه‌ربگرێت بۆ ناردنی نه‌وتی كهركهركووك و گه‌یاندنی به به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، وێرای به ڕووداماوی ناخۆ، عه‌بادی ڕووداماوتر به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و له‌نده‌ن – كۆمپانیای بریتش پێترۆڵ و ئه‌سته‌مبۆڵ و تاران به‌دیار بكه‌وێ.
به‌هه‌موو بارێكدا، ئابووری و سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك بارێكی گرانه و بۆ ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی و مانه‌وه‌ی به داگیركراوی ئاسان نییه، هه‌روه‌ك ئه‌و زلهپووشه وایه پشتی حوشتره‌كه‌ی به‌غدا بشكێنێ.