ههولێر-KDP.info- ماڵپەڕی تایبەتی سەرۆک بارزانی، بەم ئادرەسەی خوارەوە کەوتە کار:
https://www.masoudbarzani.krd/ku/index/
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.
ھەولێر-KDP.info- بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی ئاماژه بهوه دهكات، پارتی به سهرۆكایهتیی سهرۆك بارزانی لهم ههلومهرجەدا دوو ئهركی له ئهستۆدایه، دهشڵێت، دهبێت ئهمڕۆ بپارێزن بۆ ئهوهی سهرفرازییهكانی دوێنێ بهردهوام بن.
نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاتهدا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.
ھەولێر-KDP.info- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.
تورکیا-KDP.info- سینان چفتیۆرەک، ئەندامی دەم پارتی دەڵێت، سی ساڵە لە ناوچەکە لە نێوان چەندین وڵاتاندا شەڕوپێکدادان ھەیە و ھەندێک جار شەڕ دەچێتە وڵاتانی دیکەشەوە و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ھەموو ناوچەکە ھەیە، کوردستانیش بەشێکە لەو گەمە ھەرێمیە کە ناوچەکە تێیکەوتووە و بەشێکی وڵاتان دەیانەوێت لە پرسی کوردستان بدەن، چونکە لە ژێر ھەر بەردێکی ناوچەکە پرسی کورد ھەیە و دەبێت بە ئاگا و ژیرانەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکە بکەن.