بەغدا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و، به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌یان به مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان، دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/1/2017، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك كه له هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو، به سه‌ردانێك گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆ بوونه‌وه.
له دیدارێكدا دواپێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر دواپێشوه‌چوونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خاڵه سنوورییه‌كان و فڕگه‌كانی هه‌رێم كرد و به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌یان به مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان، دووپات كرده‌وه.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی نه‌وت و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
دوای دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ تاران دوای داوه‌تێكی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هات. بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یاندا دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.