Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 06:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤیدا
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامیدا له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی کوردستاندا، سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یێنێ، لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلی كورددا، كوردستان تی ڤی هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردستان.

ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی کوردستان:

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان بەڕێوەبەری گشتی و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
لە نۆزەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤیدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ی بەڕێز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی وێڕای ئەوەی یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراقە، لەهەمان کاتدا لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردستان.
ئێستایش کە کوردستان تیڤی و زاگرۆس تی ڤی لەژێر چەتری دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا یەکیان گرتووە، چاوەڕێی ئەوەتان لێ دەکرێت لە ئاستی گۆڕانکارییە خێراکانی بواری گەیاندنی پەیامدا بن و، ڕۆڵی پێشمەرگانەی خۆتان لە گەیاندنی دەنگی رەوای گەلەکەمان بگەیەنن و بەرگریی لە ڕەوایەتیی خواست و ئیرادەی گەلەکەمان بکەن و وەک ڕابردوو لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری و خۆشویستنی وڵات و گیانی برایەتی و لێبووردەیی بەردەوام بن و هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
١٦ـی١ـی٢٠١٨




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact