Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 00:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان کرد، کە ئەمە دەقەیەکەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بە بۆنەی (19)هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەكەتان دەكەین، هیوادارین هەردەم لە پێشكەوتندابن، هەنگاوی باشتر و بەرهەمدارتر بنێن لە پێناو خزمەتگەیاندن بە ڕەوتی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان و كولتووری ڕەسەنی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.

كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بەبڕیاری سەرۆك بارزانی دامەزرا، وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی، هەرزوو جێدەستی گرنگ و كاریگەری خۆی لە بواری میدیایی و ڕاگەیاندندا نەخشاند و هەروەها بە بەرنامە و پلانێكی ڕێكوپێك و تۆكمە كارەكانی ئەنجام داوە و قۆناغێكی تازەی پێشكەوتووی لەو بوارەدا خستەوە، وەك دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی میدیایی بۆ گەلەكەمان.

كوردستان تیڤی لەو ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی بە گیانی كوردانە و دڵسۆزانە پەیامە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەی پیادە بكات و وەكو دەنگوڕەنگێكی زوڵال و بەبێ جیاوازی هەواڵ و ڕووداوەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ڕووماڵ بكات، بۆیە وەك كەناڵێكی ئازیزی هاونیشتمانیان ناسراوە، ئەمەش مایەی شانازی و ڕێز و پێزانینە.

ڕۆڵی میدیا بەگشتی و كەناڵی ئاسمانی بەتایبەتی لەو ڕەوش و هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی ڕاستگۆیی و پیشەوەرانە و خەمخۆرانە لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییەدابن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەربازبوون لەو كێشە و قەیرانانە و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و یەكترقبووڵكردن و یەكڕیزی لە كوردستاندا.

كوردستان تیڤی لەو ماوەی تەمەنی كار و چالاكیەكانیدا هەمیشە بڵندگۆیەكی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز بووە، هەروەها خاوەن پەیامی سیاسی و میدیایی دیار و بەرچاو بووە، بۆیە هەمیشەش مسداقیەتی خۆی پاراستووە و بەرجەستەكارێكی ڕاستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بووە.

جارێكی دیكە وێرای دەستخۆشیمان، پشتیوانیی تەواومان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی دەزگای سەتەلایتی کوردستان، وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پرۆفیشنال و کوردستان تیڤی_ش دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین هەر لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

16/1/2018

 

پیرۆزبایینامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی

بەڕێزان/بەڕێوەبەری گشتیی و كادیر و کارمەند و هونەركاران لە دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بەبۆنەی(19)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی(Ktv) پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵی كوردستان تیڤی دەكەین، هیوای بەردەوام بوون و بەرەوپێشچوونتان لە گشت روویەكەوە بۆ دەخوازین.

كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی لەهەرێمی كوردستان، كە بەر لە(19)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی  دامەزرا، بە پێی سیستەم وپلانێكی پێشكەوتوو و پیشەوەرانە دەستی بەپەخش وكارەكانی كرد، مایەی خۆشحاڵیشە لەو كاروانە پڕ دەستکەوتەیدا توانی جێگەی شیاو و گونجاوی خۆی لە سەر گۆڕەپانی راگەیاندن و كاری میدیایی بكاتەوە، ئەمڕۆش دوای ئەو هەوڵ و بەرنامە تازەیەی نوێكردنەوەی كەناڵەكە بە پێشكەوتوترین هۆكاروئامێری تەكنیكی سەردەمیانە هەموو لایەك لە چاوەڕوانی ئەوەداین پلان و بەرهەمی داهاتووتان باشتروبەسوودتروبەپێزتر بخەنەڕوو و لەسەر ئاستی ناوخۆوجیهاندا رۆڵی شایستەو پڕ بەخششی خۆتان ببینن.

  رۆڵی دەزگاودامەزراوەكانی میدیایی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا زۆر گرنگ و هەستیارە، بۆیە پێویستە وەك هەمیشە رۆڵی خۆتان ببینن و بەرپرسانەو راستگۆیانە لەئاست ئەو رەوشە دابن  بۆ خستنە رووی خواست و ویست و مافە رەواكانی گەلەكەمان و چارەسەركردنی كێشەكان.

لەم یادەدا پاڵپشتی خۆمان بۆ كەناڵ و دەزگاكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی زیاترو چاكتر لە رووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بۆ بەرەوپێشبردنی كەناڵەكەتان، هیوادارین لەمەودواو بۆ ساڵی داهاتوو بە كاروبەرنامەوچالاكی زیاتر كوردستان تیڤی هەر لە پێشەنگ دابێت.

جارێكی دیكە (19)یەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی(Ktv) پیرۆز دەكەین و ئومێدی بەردەوامی و سەركەونتان بۆ دەخوازین..

 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

16/1/2018

 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact