Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 19:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

200خێزانی کەرکووک و خورماتوو لە چەمچەماڵ هاوکاری کران
| KDP.info



چەمچەماڵ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتووی کرد و هاوکات جلوبەرگی زستانەی پێشکەشی ٣٥٥٨ منداڵی پەنابەری سووری کرد.

 

ڕێکەوتی ١٥/١/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، هاوکارییەکانی (بەتانی، سۆبە و پێداویستیی خواردن و تەندرووستی)یان پێشکەشی ٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو کرد.

 

لە ڕۆژی یەکەمی هاتنی خێزانەکانی کەرکووک و خورماتوو بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانایانەوە ڕۆیشتووە و چەندین جۆرە پێداویستیی بە هەماهەنگی و هاوکاریی ڕێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان پێشکەش بەو خێزانانە کردووە.

 

هەر ئەمڕۆ بە مەبەستی هاریکاریکردنی منداڵان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی پەنابەراندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی جیهانیی unicef هاوکاری پێشکەشی ٣٥٥٨ منداڵی پەنابەری سوری لە کەمپی بەرسڤ دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

ڕۆژی پێشتریش لە چالاکییەکی هاوشێوەدا لە کەمپی دۆمیز ٢، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef جلوبەرگی زستانەیان پێشکەش بە ٣٣٢٠ منداڵی پەنابەری سووریا کرد.

 

لە چالاکییەکی دیکەدا ئەمڕۆ پیشانگایەکی تایبەت بە کۆتاییهاتنی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZ لە گوندی کەورەبەن کرایەوە، لە پێشانگاکەدا وێنەی قۆناغەکانی کارکردنی پرۆژەکە بۆ بەشداربووان نمایش کرا و تێیدا وێنەی پێش نۆژەنکردنەوە و پاش نۆژەنکردنەوەی باخچەی ساوایان پێشانی بەشداربووان درا.

 

هەر لە پێشانگاکەدا جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی ٣٠ قوتابی کرا، کە لە باخچەی ساوایانی گوندەکە دەست دەکەن بە خوێندن و پاش نۆژەنکردنەوەی لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و GIZی ئەڵمانی ٣٠ قوتابی لە لایەن ٣ مامۆستاوە لە باخچەکەدا دەرس دەخوێنن.

 

جێگای ئاماژەیە بەشێکی دیکە لە پرۆژەکە ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوە بوو بۆ دانیشتوانی گوندەکە و تێیدا ٢٥ ماڵ ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین کراوە.

 

پرۆژەی GIZ و دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێنج گوندی سنووری پارێزگای هەولێر کاری تێدا دەکرێت و  تێیدا  لە سەرچاوەیەکی ئاوی خواردنەوە و لە ڕێگای بۆڕییەوە ئاو بۆ گوندەکان ڕادەکێشرێت، جێگای ئاماژەیە دانیشتوانی ئەو گوندانە بە هۆی گرفتی بێ ئاوییەوە ناچارن لە ڕێگای تانکییەوە ئاو بۆ ماڵەکانیان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان دابین بکەن، بەڵام لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە کێشەی بێ ئاویی ئەو گوندانە چارەسەر دەبێت. ئەم پرۆژەیە بێجگە لەوەی ئاوی خاوێن بۆ گوندەکان دابین دەکات، هەلی کاریشە بۆ ٢٦٦ کەس کە لەو پرۆژەیەدا کار دەکەن. کۆی گشتیی سودمەند بووان لەم پرۆژەیە لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ٢١٠٠ کەسە.

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact