كه‌ریم قادر
به ئیزنی فۆلكلۆریست و گۆرانیبێژانی كورد "من ده‌زانم كوێتان دێشی، به‌و ده‌رده‌وه رۆژێك ده‌مرن"
ئه‌وانه‌ی له خه‌می كوردستانیبوونی كه‌ركووك و خورماتوون، ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌و راستییه‌یان له‌به‌رچاو بێت، ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و خورماتووی به‌و دۆخه گه‌یاند و جارێكی دی ته‌سلیمی داگیركاری كرده‌وه، ئه‌و خه‌نجه‌ر وه‌شاندنه‌وه بوو، كه له‌پشته‌وه به ده‌سیسه‌ی چه‌ند هه‌ڵپه‌رستێك له دڵی كوردستان درا، ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز هێزی داگیركا‌ر له‌و ئاست و مۆراڵه نه‌بوو به‌ختی خۆی به پێشمه‌رگه تاقی بكاته‌وه. به مانایه‌كی دی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌مخۆری و په‌رۆشی بۆ كه‌ركووك و خورماتووی داگیركراو ده‌رده‌بڕن، ده‌بوو یه‌كه‌مجار ده‌نگیان به ڕووی ئه‌و هه‌ڵپه‌رست و خاكفرۆشانه به‌رز بكردبوایه‌ته‌وه، كه بۆ چڵكی ده‌ست قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكه شۆڕشگێڕه‌یان راده‌ستی ئه‌و (.....) كرد، كه به خوێنی كورد و فه‌رهودی ماڵه كوردان و ئه‌تككردنی رووسووریی ئافره‌تی كورد تینوون، به‌ڵام له‌و هه‌لپه‌رستانه ناگیرێت، كه له كاته سه‌خته‌كاندا له‌بری ئه‌وه‌ی هاوكاریی رزگاركردنی قوربانییه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید بن، به قه‌ممان خه‌رێكی لێكردنه‌وه‌ی گه‌ردانه و بازنی ده‌ستی ژنان و دڕاندنی گیرفانی پیاوه‌كان بوو.
زۆر كه‌تن هه‌یه وه‌بیر ئه‌و "د‌مبگچیانه" بهێنمه‌وه، كه بۆ دوو قڕووشی چڵكن و رقێكی مێژوویی نه‌گریس، سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه. ئاخر كه‌تنه‌كان هێنده زۆرن، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و خۆ "به‌خه‌مخۆرزانانه" دژ به ناوچه دابڕێندراوه‌كان كراون، نازانم له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م. له‌م به‌ناو ده‌ستپێشخه‌رییه، كه هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووكی وه‌كی یه‌ك حیساب كرد، بێئه‌وه‌ی نرخێك بۆ قوربانییه‌كانی كورد له‌و شاره دابنێت، ته‌نها بۆ تۆكمه‌كردنی كورسییه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا یا له‌و ململانێ بێمانایه‌ی بۆ پۆستێك له دژی پارتی له‌و شاره ده‌تانكرد.
هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی كورد له دوای رووخانی رژێمی ته‌عریبچی له كه‌ركووك به‌ده‌ستی هێنا، سه‌ره‌ڕای راستییه مێژووییه‌كان، كه وێڕای به‌رنامه‌ی ته‌عریب، كورد له كه‌ركووك هه‌ر به زۆرینه مایه‌وه، هه‌مووی به‌هۆی خه‌مخۆری به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كه هه‌بوون ئه‌وه‌شیان قبووڵ نه‌بوو، بۆیه به‌رده‌وام گله‌ییان ده‌كرد، كه فڵان كه‌س له كه‌ركووك بگۆڕن، ته‌نانه‌ت به‌و ئاسته گه‌یشت پڕ به زاریان ناسنامه‌ی كه‌ركووكبوون له‌و خه‌مخۆره‌ی دۆخی كه‌ركووك بسه‌ننه‌وه و رستێك ناتۆره‌شی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، كه تا ئێستایش، به پێچه‌وانه‌ی ئێوه، ئه‌و به‌رپرسه خه‌مخۆره له به‌ره‌ی به‌رگریكردنه له‌و كه‌ركووكه‌ی ئێوه به چه‌ند پولێكی قه‌ڵپ به داگیركارتان فرۆشت.
سیاسه‌تی دروست وایه، ناكرێت و نابێت بۆ خاتری خاتران راستییه‌كان بنگۆم بكرێن، ئاخر پارتی گه‌وره‌ترین شۆڕشی كردبێته قوربانی كوردستانیبوونی كه‌ركووك، چۆن رێی تێده‌چێت له‌و ناوچه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكدا بكات، كه داگیر كراوه و هه‌موو ئازادییه‌ك له هاووڵاتیانی خه‌مخۆری ناوچه‌كه داگیركراو بێت. بۆیه له‌وه زیاتر ناچمه ناو ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی له سایه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دژ به‌و خه‌ڵكه شۆڕشگێڕ و سته‌مدیته‌یه كراوه، ته‌نها ئاماژه به نوێترین هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌به‌رووتیانه‌ی داگیركا‌ر ده‌كه‌م، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ به پاساوی بوونی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر تابڵۆی قوتابخانه‌كانیان، به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه وه‌رگیراوه، كه زیاتر پشاندانی ترس و تۆقاندنه به مامۆستایان، به‌وپێیه‌ی رۆڵیان له سه‌رپه‌رشتیكردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه.
بۆیه ئه‌وه‌ی خۆی به خه‌مخۆر و په‌رۆشی كوردستانیبوونی كه‌ركووك بزانێت به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناكات، چونكه له به‌رنامه‌ی داگیركاردایه رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بكاته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام چۆن به‌عس و ئه‌وانه‌ی پێشتر بۆیان نه‌چووه سه‌ر، ئه‌وانه‌ش خه‌یاڵیان خاوه بۆیان بچێته سه‌ر و لێیان قبووڵ بكرێت، كورد سه‌نه‌دی ره‌شی هه‌یه، كه له 25ی ئه‌یلوول جارێكی دی خه‌ڵكی كه‌ركووك به گشت پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانیه‌وه سه‌لماندیانه‌وه (كه‌ركووك كوردستانه).
له‌م نووسینه‌دا ناخوازم ئاماژه به لێدوانی هیچ یه‌كێك له به‌رپرسه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارتی له كه‌ركووك بده‌م، چونكه دڵنیام هاووڵاتیانی كه‌ركووك له من باشتر ده‌یانناسن، كه چ ماڵێكن و شیوه‌نه‌كه‌یان بۆ چییه. بۆیه ته‌نها ئاماژه به لێدوانی مامۆستا محێدین ره‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سایتی Snn بڵاو كراوه‌ته‌وه و رووی قسه‌شم له‌و به‌رپرسه سیاسیانه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارتی و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، قسه‌یان هه‌بێت و ناكرێت ئه‌م بابه‌ته به ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت (كه زیاتر له نوكته‌یه‌كی بێ‌مانا ده‌چێت).
له ماڵپه‌ڕی ناوهاتوو له‌سه‌ر زاری مامۆستای ناوبراو‌ه‌وه نووسراوه "داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی خوێندنگه‌كان كراوه تابڵۆی خوێندنگه‌كانیان بگۆڕن به بیانووی ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیش جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌كرێت."
ده‌بێت ئه‌و نابه‌رپرسانه‌ی لافی كه‌ركووك ئارامه و كه‌ركووكییه‌كان پارێزراون لێ ده‌ده‌ن، وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داگیركا‌ر چی بێت؟ من یه‌ك به‌خۆم قسه‌یه‌كی به‌دزی ئه‌وانه‌شم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌بیستووه، ئه‌ی ئێوه؟
بۆیه مافی خۆمه ئه‌و پرسیاره بكه‌م: ئایا خه‌ڵكی كه‌ركووك رێگه ده‌دات به پاساوی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی كه‌ركووكیان، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئاسه‌واره‌كانی به ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێـت؟