Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 09:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی عێراق کێشە بۆ خاوەنکارگەکانی ھەرێمی کوردستان دروست دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی عێراق بە ھەموو شێوەیەک کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکات و ئێستا بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە دژی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش وای کردووە کە کێشە بۆ ئەو کارگانە دروست بێت، کە کەلوپەل و بەرھەمەکانیان بۆ عێراق دەگوازنەوە، مەبەست لەوکارەش سیاسییە.

حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە سزادان و ئابلۆقەخستنە سەر ھەرێمی کوردستان و ھەر ڕۆژە و بڕیارێک دژی ھەرێمی کوردستان دەردەکات و ئێستاش بڕیارێکی لەبارەی ئەو کارگانە داوە، کە کەلوپەل و بەرھەمەکانیان ڕەوانەی عێراق دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، (عەبدوڵڕەزاق ناوەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو کارگانەی لە ھەرێمی کوردستان کەلوپەلی خۆیان دەبەنە بەغدا و بەسرا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق ئاسانکارییان بۆ دەکرا لە گومرگەکان لە ڕێگەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە، کە ئێمە نووسراومان بۆیان دەکرد، ئێستا باس لەوە دەکەن مادام بە پێی یاسای ٢٢ی ساڵی ١٩٩٨ مۆڵەتیان وەرنەگرتووە و بە پێی یاسای ٢٥ی ساڵی ١٩٩٢ مۆڵەتیان وەرگرتووە، ئەمەش وای کردووە کە کێشە بۆ ئەو کارگانە دروست بێت، کە کەلوپەلەکانیان دەگوازنەوە بۆ عێراق."

(عەبدوڵڕەزاق ناوەندی) گوتیشی: بە ھۆی ئەو بڕیارە نوێیەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە کێشە بۆ ئەو کارگانە لە ناوچەی عوزێم و ئەو شوێنانەی گومرگیان لێ دانراوە، دروست دەبێت."

بەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە نووسراومان بۆ وەزارەتی پیشەسازی و ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کارگانە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، زیاتر کێشەیان بۆ دروست دەکەن و مەبەستەکەش زیاتر سیاسییە، جا ھەر کارگەیەک بەرھەمی خۆی بۆ عێراق ڕەوانە بکات، کێشەی بۆ دروست دەکەن، کە ژمارەی کارگەکانیش زۆرە، بەڵام ئامارێکی ورد لەبەردەست نییە."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact