Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 05:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان زمانی زۆرداری قبوڵ ناكات
| KDP.info


دهۆک-KDP.info-  (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ كەسایەتیی كۆمەڵایەتی و ڕیشسپی و پیاوماقووڵانی دەڤەری بادینان كۆبۆوە و جەختی كردەوە كە لەگەڵ حیوار و گفتوگۆ و لێكتێگەییشتندایە، بەڵام لە هەمانكاتدا گەلی كوردستان زمانی زۆرداری قبوڵ ناكات.


ڕۆژی شەممە 16ـی 12ـی 2017 لە شاری دهۆك سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ كەسایەتیی كۆمەڵایەتی و پیاوانی ئایینیی موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و ڕیشسپی و پیاوماقووڵانی دەڤەری بادینان كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا(سەرۆك بارزانی) وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جەماوەری سەربەرز و تێكۆشەری كوردستان و دەڤەری بادینان كرد كە خۆڕاگرانە لەبەردەم تەحەدیاتدا وەستاون و لە شەڕی تیرۆردا قوربانییان دا و لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمیشدا ئیرادە و هیمەت و هەوڵی خۆیان بە شێوەیەكی ئاشتییانە و دیموكراتی پێشانی هەموو جیهانیان دا. لە درێژەی وتەكەی دا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بایەخی ڕیفراندۆم و بە ڕووداو و دەستكەوتێكی گرنگی گەلی كوردستان هەژماری كرد.

(سەرۆك بارزانی) باسی لەوەیش كرد كە ڕیفراندۆم سەرچاوەی كێشەكانی ئێستا نییە بەڵكو سەرچاوەی كێشەكان بۆ ئەو هۆكارانە دەگەڕێتەوە كە هانی گەلی كوردستانی دا بڕیاری ڕیفراندۆم بدات.
(سەرۆك بارزانی) باسی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقی لە ساڵانی ڕابردوو و ئێستا كرد كە تێیدا بە ئاشكرا شەراكەت و تەوازون و تەوافوق پێشێل كرا و هەر ئەوانەی كە ئێستا بوونەتە بەرگریكاری دەستوور و بە مەیلی خۆیان دەستوور تەفسیر دەكەن پێشێلكاری دەستووری عێراق بوونە و هۆكاری ئەو بارودۆخە نالەبارن كە لە عێراقدا هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیە (سەرۆك بارزانی) وردەكارییەكانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری بۆ ئامادەبووان شی كردەوە و تیشكی خستەسەر هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كاردانەوەكانی بەغدا لە بەرانبەر ڕیفراندۆم.

(سەرۆك بارزانی) جەختی لەوەش كردەوە كە لەگەڵ حیوار و گفتوگۆ و لێكتێگەییشتندایە بەڵام لە هەمانكاتدا گەلی كوردستان زمانی زۆرداری قبوڵ ناكات، داوایشی كرد كە ئومێد و ئیرادەیان بەهێز بێت و دەبێ ئەو سەروەرییانەی گەلی كوردستان لە مێژوو و خەباتی خۆی تۆماری كردووە بە باشی بپارێزرێت و توندوتۆڵتر بكرێت بە تایبەت لە بابەتی فەرهەنگی پێكەوەژیان و قووڵتركردنی گیانی برایەتی و ئازادی و یەكسانیی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 
نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 07 MAY 2024 18:05:42

تاران-KDP.info- له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌.

پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدرێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 17:05:39

دھۆک -KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک گوتی: بڕیارە پارکێکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک لەسەر ڕووبەری ھەزار و ٧٠٠ مەتر دروست بکرێت کە ھەموو پێویستییەک بۆ گەشتیاران لەخۆدەگرێت و جوانییەکی دیکە بە پارێزگای دھۆک دەدات.

 
سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 16:05:34

تاران-KDP.info-  دوای كۆبوونەوە و دیداری دوو ڕۆژەیان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بە گشتی كرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact