Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 DEC 2017 10:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ترامپ و ماکڕۆن لەسەر دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتن
| KDP.info


ئەمەریکا-KDP.info-  سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی فەڕەنسا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پێویستیان زانی کە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارە بکرێ و لەسەر ئەو پرسە رێککەوتن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) و سەرۆکی فەڕەنسا (ئیمانوێل ماکڕۆن) ئەنجام درا.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) و سەرۆکی فەڕەنسا (ئیمانوێل ماکڕۆن) رێککەوتن کە پێویستە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکانیان بەرێگەی دیالۆگ چارە بکرێت.

کۆشکی سپی دەڵێ، هەردوو سەرۆک سەبارەت بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناویندا گفتوگۆیان کردووە و تێیدا تەئکید لەسەر هاوپەیمانێتیی نێوان فەرەنسا و ئەمەریکا بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریکا کرایەوە و، ئەو هاوپەیمانێتییەی نێوانیان بە گرینگ وەسف کرد.

ئەم پێوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان (ترامپ) و (ماکڕۆن) دوای ئەوە دێ کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بە یاوەری جێگری سەرۆکوەزیران (قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە عێراق کرد کە دەبێ پابەندی دیالۆگ بێت و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت و هەروەها ملیشیاکانیش بە حەشدی شەعبییەوە لە عێراقدا نەمێنن.

هەروەها سەرۆکی فەرەنسا داوای کرد کە دەبێ لە عێراقدا سەرجەم مافەکانی کورد گرەنتی بکرێ و دەستووریش بە کۆی ماددەکانییەوە جێبەجێ بکرێت. هەر دوای دیدارەکە سەرۆکی فەرەنسا پێوەندیی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و دوای لێکرد کە دەبێ پابەندی دیالۆگ بێت. ئەمڕۆیش سەرۆکی فەرەنسا پێوەندیی بە سەرۆکی ئەمەریکا کرد و بۆ هەمان پرس داوای لێ کردووە کە دەبێ کێشەی کورد لە عێراقدا بە دیالۆگ چارە بکرێ.

فەڕەنسا لە ئێستادا لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، تاکە دەوڵەتی نێو یەکێتیی ئەورووپایە کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتییە و بە پاڵپشتیی ئەڵمانیا لە نێو یەکێتیی ئەورووپا لە ئێستادا قسەی یەکەم بە ناوی ئەورووپا دەکات.

پاڵپشتیی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان هەم لە نێو یەکێتیی ئەورووپا و هەمیش لە نێو ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی گرینگی زۆری هەیە و بەگوێرەی شڕۆڤەی چاودێرانی نێودەوڵەتیش ئەگەر بێت و فەڕەنسا هەوڵەکانی بۆ چارەکردنی کێشەی کورد لە عێراقدا بە دیالۆگ سەرنەگرێ و بەغدا گوێی پێنەدات، ئەوا رەنگە فەڕەنسا پەنا بۆ ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی ببات و لەوێدا بە فەرزی نێودەوڵەتی رێگەی دیالۆگ بە فەرمیی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیشدا لە دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر کە میلیشیای حەشدی شەعبی دەستی بەسەر کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی گرت، فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکەی دەکرد داوای کرد، هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کێشەکان چارە بکەن و دەستبەجێ بەغدا خۆی لە لەشکرکێشی بۆسەر هەرێم بەدوور بگرێ.

فەڕەنسا وەک هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمەریکا لە ئێستادا بە بەهێزی لە رۆژهەڵاتی ناویندا دەبینرێ و (دۆناڵد ترامپ) لە چەندین بۆنەدا دووپاتی کردووەتەوە کە ئەو زۆر لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا (ماکڕۆن) لەسەر زۆر پرسی پێوەست بە رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان هاو ڕایە. بۆیە (ماکڕۆن) دەیەوێ ئەمەریکا بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێنێتە سەرهێڵ تا بە زوویی دەست بە دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.

ئەمڕۆیش نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، (یان کۆبیش) لە سەردانیدا بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە یوئێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە هەوڵدان تا بەزوویی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.

شاو


 




دوایین هەواڵەکان

ئەمەریکا زەنگی جەنگێکی نێودەوڵەتیی لە دژی ئێران لێ دا

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 19:12:00

هەولێر-KDP.info-  باڵیۆزی ئەمەریکا لە یوئێن، زەنگی جەنگێکی نوێی بۆ ئێران لێ دا و، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش، دێکۆمێنتی لایە کە ئێران دەستوەردانی کردووە لە یەمەن. بەگوێرەی قسەکانی (نیکی هێلی)، ئەمەریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناویندا پێک دەهێنێ.

کوڕی دۆستێکی کورد بوو بە سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 19:12:54

پۆڵۆنیا-KDP.info-  (ماتێوش مۆراڤێچکی) وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا دەستبەکار بوو، (ماتێوش) کوڕی پەرلەمانتارێکی دۆستی گەلی کوردە کە لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان باوکی (ماتێوش) وەک چاودێر لە کوردستانبوو و لەکاتی گەڕانەوەیشی بۆ پۆڵۆنیا رایگەیاند،  ئەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە پێویستە ببێتە نمونەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوین.

حەشد نەیهێشت ئێزدییەکان بە ئارامی لە شنگال جەژن بگێڕن

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 18:12:37

شنگال-KDP.info- هاووڵاتییەک لە شنگال دەڵێ، حەشدی شەعبی نەیهێشت ئێزدییەکان بە ئارامی جەژن لە شنگال بگێڕن، هەروەها نەیهێشت ئێزدییەکان نەریتێکی ساڵانەیان بەجێبێنن کە لە جەژندا سەردانی گۆڕستان دەکەن.

یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتیی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو دەکات

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 12:12:23

هەولێر-KDP.info-  شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان و ئەندامێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتییش دەڵێ، ھەموو ھەوڵێک بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی حەشدی شەعبی بەرانبەر بە گەلی کورد دەدەین.

چوار کچی دیکەی ئێزدی رزگار کران

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 09:12:01

شنگاڵ-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، ئەمڕۆ توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP