سلێمانی-KDP.info- شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و یەکێتیی و سۆسالیست سەردانی سلیمانیان کردووە و لە دیدارەکاندا حکوومەت و لایەنەکان، پاراستنی یەکڕیزی و تێپەڕاندنی قۆناخەکەیان دووپات کردەوە.
شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیی نێوخۆیی بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه و گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢١/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كه له (عه‌بدولسه‌تار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێرى و (مه‌ولوود باوه‌موراد) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ـ وه‌زیرى گواستنه‌وه به وه‌كاله‌ت پێكهاتبوو، له سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى كۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا له گردی زه‌رگه‌ته له‌گه‌ڵ (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) ڕێكخه‌ری گشتی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێشهاته سیاسییه‌كان و دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕه‌وشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه و قه‌یرانه‌كان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه بۆ به‌رژوه‌ندیی گشتى، ڕێز له پره‌نسیپه گشتییه‌كان بگیرێت و جه‌خت له یه‌كێتی و ته‌باییی نێوخۆیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی ئێستا و داهاتوو كرایه‌وه. بڕیار درا ده‌رباره‌ى پێشنیار و سه‌رنجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێن و گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه كرد مانه‌وه‌ی كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ئه‌و واده زیادكراوه‌دایه كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان درێژ كراوه‌ته‌وه، به پێویستیشی زانی هه‌مووان پشتگیریى حكوومه‌ت بكه‌ن تاكو سه‌ركه‌وتووانه قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
شانده‌كه له ده‌باشان له‌گه‌ڵ خاتوو (هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د)، (مه‌لا به‌ختیار) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، دۆخی ئێستا، كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت، ڕه‌وشی مه‌یدانی، پێداگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پشتگیری له حكوومه‌ت و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوویان، خسته به‌ر باس.
له دوا وێستگه‌دا له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود) سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه و پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد. یه‌كڕیزی و پشتگیریى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دووپات كرایه‌وه.