كه‌ریم قادر
له‌سه‌ر داوای شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیا، كه ماوه‌یه‌كه به ئاشكرا بووه‌ته سه‌رۆكی به‌ره‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ژمونخوازیی ئێران، به ئۆكه‌ی سێ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ژمونخوازیی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، كه تا ئێستا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕیاری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری له چوار پایته‌ختی وڵاتی عه‌ره‌بی (یه‌مه‌ن، لوبنان، سووریا و عێراق) گرتووه له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆ بوونه‌وه.
ئایا كۆبوونه‌وه و راگه‌یاندراوی سه‌ركۆنه‌كردن ده‌توانێت ئێران ناچار به پاشه‌كشه بكات؟
به له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌تی نه‌گۆڕی ئێران، كه له چوار ده‌یه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه پێڕۆی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت، به‌ڵام له مه‌حاڵ نزیكه، ئێران به‌و گوشارانه ده‌ست له سیاسه‌تی په‌لهاوێشتن بۆ ناو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی هه‌ڵناگرێ و هیچ حیساب بۆ ئه‌م جۆره گوشارانه ناكات، چونكه ئێران هه‌ر كاتێك بیه‌وێ له رێگه‌ی به‌كارهێنانی مه‌زهه‌به‌كه‌یه‌وه بێ هه‌ڵاوێردن ده‌توانێ كێشه‌ی ناوخۆ بۆ هه‌ر هه‌موویان و وڵاتانی دره‌وه‌ی كه‌نداویش دروست بكات، كه خوا هه‌ڵناگرێ ملیشیا جۆراوجۆره‌كانی رسكاندوونی، ئامرازێكی بێ قه‌یدوشه‌رتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن.
جێی شه‌رمه‌زارییه به‌رامبه‌ر پرۆژه‌بڕیارێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاوانباركردنی ئێران به پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ، له 14 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی 10یان بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و 4یشیان دژ ده‌نگیان دا. كه‌واته وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌و سیاسه‌ته خۆپارێزی و ترسنۆكانه‌یانه‌وه به‌رامبه‌ر ئێران هیچیان پێ ناكرێ.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ژمونخوازیی (ئیمپراتۆری فارسی) پێویستی به به‌شداری ده‌وڵه‌ت و هێز‌ی جیاجیای ئیسلامی و غه‌یره‌ئیسلام هه‌یه. به مانایه‌كی دی له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران، ئاماده‌كاری و هاتنه‌پێش و كاری زیاتر له هه‌موو لایه‌ك، له سه‌رووویانه‌وه له خودی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌خوازێت.
له‌بری ئه‌وه‌ی لوبنان بكرێته شانۆی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، نه‌خاسمه ئێستا ئێران ده‌توانێ له تارانه‌وه سلف لێ بدات له گه‌راجی به‌یرووته‌وه بوه‌ستێ، پێویسته ئه‌و شه‌ڕه پێشبینیكراوه ببردرێته ناو ماڵی ئێران، كه زمانێكه باشی لێ تێده‌گات.