Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 13:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆژەیاساکەی بودجەی ئەمریكا و سەرەتایەكی گرینگ
| KDP.info


 

پەروێز ڕەحیم

ئەم برگەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمریكا دەربارەی تەرخانكردنی بڕەپارەیەكی دیاریكراو سەبارەت بە پێشمەرگە، لە چوارچێوەیەكی گەورەتر یاخود گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، بەتایبەت بارگرژییەكانی بەغدا و هەولێر و هەروەها ستراتیژیی نوێی ئەمریكا لە هەمبەر كۆماری ئیسلامیی ئێراندا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.
دیپلۆمات و بیروكراتەكانی ئەمریكا لە عێراق لەسەر هەمان سیاسەتی سەردەمی سەرۆكایەتیی "باراك ئۆباما" كاریان كردووە و ئەمەش نیگەرانیی كورد و بەشێكی زۆر لە كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكای لێ كەوتۆتەوە. رووداوەكانی 16-10-2017 لە كەركووك و رۆڵی سوپای قودسی ئێران و هێزەكانی حەشدی شەعبی لایەنگریی ئێران لە هێرشكردنە سەر كەركووك بە یارمەتیی چەند كەسێكی خەیانەتكاری كورد، وایكرد كە ئەمریكا تووشی دڵەراوكێی ئاسایشی ببێتەوە. بەم واتایە كە لەلایەك بەشێكی زۆر لە كورد گومانیان لەسەر دۆستایەتی و هاوپەیمانیەتیی كورد و ئەمریكا بۆ دروست بووە و لە لایەكیتریشەوە لە خودی ئەمریكادا ئیدارەی ترامپ رووبەرووی رەخنەی جیددی بوویەوە.
لەپاڵ ئەمەش ئەمریكا لە سیاسەتدا پلانی  B و C ، ...هتد،  هەیە. بۆیە ترسی ئەوەی هەیە كە ئەگەر عەبادی سەركەوتوو نەبیت(وەكوو پلانیA ) یاخود ئەو كەسایەتییە سیاسییە بەهێزە نەبێت كە دژی دەستتێوەردان و نفووزی ئێران بوەستیتەوە كە ئەمریكا چاوەرێی ئەوەی لێ دەكات(كە ئاماژەكان لە ئێستاوە ئەوەیان دەرخستووە كە عەبادی ئەو كەسایەتییە نییە)، ئەوە ئەمریكا لە ناوچەكە نەكەوێتە پەراوێزە و ستراتیژیی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ئێران وەكوو رابردوو بە تەواوی شكست نەخوات و، لانیكەم كوردستان بتوانێت لە هاوكێشەكاندا رۆڵی هاوسەنگكەری(Balancer) هەبێت. لە راستیدا سیاسەتمەدارانی ئەمریكا تاوەكوو ئێستا خوێندنەوەیەی دروست و راستیان بۆ بارودۆخی سیاسی و كەلتووری و مەزهەبی و نەتەوەیی و هەروەها هێزە سیاسییەكانی عێراق و دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست نەبووە. باشترین نموونەش گرەوكردن لەسەر مانەوەی عەبادی(كە نە سەربەخۆ و نە خاوەن نفووز و نە خاوەن كەسایەتێیەكی بەهێزە لە عێراق) وەكوو رزگاریدەری عێراق  لەسەر حیسابی هاوپەیمانیكی راستەقینەیان وەكوو كورد بوو.
هەر چەندە بە بڕوای من سیاسەتی ئەمریكا لە عێراق لە رووبەرووبوونەوەی رۆڵی تیكدەرانەی ئێران لە ناوچەكە لە ئێستاوە بە هۆی پاڵپشتینەكردنی كردەیی لە كورد لە پێش و پاش ریفراندۆم و هەروەها هاوڕابوون(هەر چەندە ئەگەر تاكتیكی و كاتییش بووبێت و بە هۆی لێكدانەوەی هەڵەی دیپلۆماتەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەت مەكگۆرك، بووبێت) لەگەڵ ستراتیژیی كۆماری ئیسلامی و سوپای قودس و حەشدی شەعبی لە دژی كورستان، تووشی هەڵەی ستراتیژیی و شكست بۆتەوە. لە روانگەیەكی ترەوە ئەمریكا ناراستەوخۆ بە پشتتێكردن لە كورد، یارمەتیی بەهێزبوونی زیاتری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی دا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە ئێران پاش 16-10-2017 بتوانێت بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بە تەواوی تاوەكوو ئیستا زال بێت بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست و، لە رێگەی هیلالی شیعییەوە ژیۆپۆلیتیكی شیعی بەهێز بكات. ئەم رووداوانەی 16-10-2017 بە تەواوی دژی ستراتیژیی ئیدارەی ترامپە لە هەمبەر سنوورداركردنی رۆڵی ئێران لە عێراق و ناوچەكە. تەنانەت هاوكار بووە بۆ بەهێزبوونی ئیران و دروستبوونی مەترسیی ئاسایشی لەسەر هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە وەكوو كورد و سعوودیا و ئیسرائیل و..هتد.
هەروەها بارگرژیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێران،  بەرێبەرایەتیی سعوودیا و پاڵپشتیی ئیسرائیل، بە هۆی لاوازیی ستراتیژیی ئیدارەكانی پێشتووری ئەمریكا لەهەمبەر ئێران و ناروونی لە سیاسەتی ئێستای ئیدارەی ترامپ، وایكردووە كە بەشێك لە سیاسەتمەدار و یاسادانەرانی ئەمریكا بە بایەخەوە برواننە رۆڵی كورد لە ناوچەكەدا. بە رەپاوكردنی ئەوەی كە ئەمریكا نایەوێت هێز بنێرێتە ناوچەكە و تەنها لە رێگەی پشتیوانی لە دۆست و هاوپەیمانەكانی جەنگێكی بە نوێنەرایەتی لەگەڵ ئێران و لایەنگرانی دەكات. بەڵام تاوەكوو ئێستا بە كردەیی لەسەر سیاسەتە شكستخوادووەكانی خۆی لە ناوچەكە لەهەمبەر نفووزی ئێران بەردەوام بووە و ئاكام و لێكەوتەكانیشی تەنها بەهیزتربوونی ئێران بووە.
بەڵام ئەگەر ئەمریكا لەسەر كەمكردنەوەی رۆڵی ئێران لە ناوچەكە و سەپاندنی سزا و ئابلۆقەی زیاتری سەر ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێداگری بكات، هەروەها سوور بێت لەسەر تێكشكاندنی "هیلالی شیعی" لە رێگەی لاوازكردنی حیزبوڵڵای لوبنان و رژیمی ئەسەد و حەشدی شەعبی، ئەوە دەتوانێت باڵانسی هێز لە زیانی ئێران و قازانجی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا بگۆڕێت.
پێگەی كوردستان لە رێگەی هێزی پێشمەرگەش دەتوانیت بە پاڵپشتیی ئەمریكا ئەو رۆڵە ببینێت كە تێكشكاندن یاخود پچڕاندنی "هیلال شیعییە". بەڵام ئەمریكا پێویستە بۆ ئەو مەبەستە جارێكی دیكە متمانەی كورد بە دەست بێنێتەوە و ئەمەش دەكرێت لە رێگەی یارمەتیدانی راستەوخۆی دارایی و سەربازی و لۆجێستیی كورد و هەروەها پاڵپشتیی سیاسی و دیپلۆماسیی كورد بێت لە عێراق و ناوچەكە و، دروستكردنی گوشار بۆ سەر حكوومەتی بەغدا دەربارەی جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی كورد و پاشەكشە بە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچە داگیركراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بێت.
لەمەش گرینگتر ئەو ئیدارە و دیپلۆماتانەی كە ئێستا لە عێراقن یاخود لە نێوان كورد و ئەمریكان لە ناوچەكە و رۆڵێان لە بە هەڵە و لارێبردنی ئیدارەی ئەمریكادا لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و پێگەی عەبادی و بەتایبەت پەیوەندیی بەغدا و كورد هەبووە، بگۆڕدرێن. چونكە كورد متمانەی بەم ستافەی ئێستا  نەماوە. بۆیە ئەم پرۆژەیاسایە دەتوانێت سەرەتایەكی گرینگ بێت، بەڵام كافی نییە بۆ بەهێزبوونی پێگەی كورد و گەڕاندنەوەی متمانەی كورد بە ئەمریكا.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact