هەولێر-KDP.info- (محەمەد بازیانی) دەڵێت، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن، دەوڵەتی کوردستانی لێ دروست دەبێت و ئەمەریکایش ئامانجی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستانە.
(محه‌ممه‌د بازیانی)، سه‌رۆكی حزبی چاكسازی و گه‌شه له كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ئێستا دۆزی كورد زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه چووه، ئێمه‌ی كورد زۆر نزیك بووینه‌ته‌وه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام درا، نزیكه‌ی 93%ی گه‌ل ده‌نگیان به ده‌وڵه‌تی كوردستان دا، كه باشترین چه‌كه به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌وه.''
(بازیانی) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: ''ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم سه‌لماندی، كه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كوردستانین و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌غدا له ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه له‌و ناوچه‌یه خۆی سه‌پاندووه، من پێم وایه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا لە ڕووی هێز و ئیدارییه‌وه كورد ده‌چێته‌وه ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام با هه‌موان بزانن، ڕێفراندۆم بكرایە و نه‌كرایه، عێراق هه‌ر نیازی هه‌بوو ئه‌و له‌شكركێشیه بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان بكات.''
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و قبووڵنه‌كردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه و ئه‌مەریكا له فراوانبوونی نفووزی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حزبی چاكسازی و گه‌شه ئاماژه به‌وه ده‌كات: ''ئیدی ڕێگه نادرێت ئێران به‌رده‌وام بێت له‌م فراوانكردنه‌ی نفووزی خۆی له ناوچه‌كه‌دا و له‌م گۆڕانكارییه‌شدا كورد ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مەریكا ئامانجیه‌تی كورد له كوردستاتی ڕۆژ ئاواوه بگاته سه‌رده‌ریای سپی، ده‌وڵه‌تی كوردستان له نێوان كۆردستانی ڕۆژ ئاوا و باشوور دروست ببێت، هیچ وڵاتێكیش نا‌توانێت كوردستان بخنكێنێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ریای سپییه‌وه ده‌بێت، به ڕای ئێمه.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی