Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 08:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

32 پارت و لایەنی سیاسیی دژی دوو ئیدارەیی لە کوردستان دەوەستنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ٣٢ پارت و لایەنی سیاسیی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان لە شارى هەولێر کۆبوونەوە و ، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردى بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان هەڵوەستەى لەسەرکرا و شرۆڤەکرا و، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە یەکریزی گەلی کوردستان و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا کردەوە..هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بە نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بۆ دیالۆگ دانا.

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧ ، ئێمە حزب و لایەنەسیاسییەکانى کوردستان سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان لە شارى هەولێر کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردى بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان هەڵوەستەى لەسەرکرا و شرۆڤەکرا و، بیرو بۆچوونەکانمان لەم قۆناغەدا سەبارەت بە رەوشى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەیە:

- هەموو لایەکمان جەختدەکەینەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، هەر ئەوەش بە زامنى سەرکەوتن و تێپەڕاندنى هەموو کێشەکان دەزانین.
- بەتوندى ئیدانەى هێرشى سەربازى و بڕیارە سیاسى و ئابوورییەکانى حکوومەتى عێراق دەکەین و رەتیاندەکەینەوە، کەوا دەرهەق بە هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم ئەنجامدراون، ئەم هێرش و بڕیارانەى عێراق بە نادەستوورى و نادیموکراسى و دژى مرۆڤایەتى دەزانین و لەلایەن تەواوى گەلى کوردستان رەتکراوەن، ئەو کارە سەربازییانەى عێراق نابنە ئەمرى واقیع و کاتین.
- بۆ وەڵامدانەوەى خواستى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و دۆستەکانمان سەبارەت چارەى کێشەکان لەگەڵ حکوومەتى عێراق بە رێگاى دیالۆگ، ئێمە هەموو کات خوازیارى دیالۆک بووین، بەڵام لایەنى عێراق مەنتقى سەربازى هەڵبژاردووە، لێرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیەنین کەوا ئامادەى دیالۆگى بێ مەرجین لەسەر بنەماى دەستوور و دوور لە فەرزکردنى سیاسەتى ئەمرى واقیع و هێرش و غروورى سەربازى، پێویستە عێراق لەسەر بنەماى داننان بە مافەکانى گەلى کوردستان بێتەسەر مێزى دیالۆگ، بۆ ئەم بابەتش حکوومەتى کوردستان نوێنەرایەتى گەلى کوردستان دەکات.
- ئێمە لایەنەسیاسییەکان یەتوندى هەر هەنگاوو ئاراستەیەک بەمەبەستى زیندووکردنەوەى دوو ئیدارەیى رەتدەکەینەوەو، پێویستە هەرێمى کوردستان بە یەکگرتووى بچێتە ناو هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکوومەتى عێراق.
- ریفراندۆمى گەلى کوردستان مافێکى دەستوورى و یاسایى گەلى کوردستانە و دەستبەردارى نابین و پێویستە عێراق و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لەسەر ئەو مافە گەلى کوردستان سزا نەدەن.
- لێرەوە داوا لە تەواوى دەزگاکانى راگەیاندنى حزبى و سەربەخۆ دەکەین خۆیان  دوور بگرن لە زمانى زبر و وروژاندن، پێویستە بە ئەمانەتەوە هەواڵ و رووداوەکان بگوازنەوە، پارێزگارى لە یەکڕیزى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى بکەن.
- لەکۆتاییدا سڵاوو دروود بۆ گیانى پاکى تەواوى شەهیدانى کوردستان بەگشتى و قوربانیانى کەرکوک و دووزخورماتوو و خانەقین بەتایبەتى دەنێرین و، بەرخودانى پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان بەرز دەنرخێنین و سڵاوو رێزمان بۆیان هەیە و، سڵاوو رێزو خۆشەویستى بۆ تەواوى ئەو خوشک و برایانەمان دەنێرین کەوا بەزۆر لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەربەدەرکراون.
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.

پارت و لایەنە سیاسییەکان
1- پارتى دیموکراتى کوردستان
2- یەکێتى نیشتمانی کوردستان
3- حزبى شیوعى کوردستان
4- یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
5- حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
6- حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
7- پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
8- بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
9- یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
10- پارتى پارێزگارانى کوردستان
11- حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان
12- بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
13- بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان
14- پارتى پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان
15- پارتى نەتەوەیى کوردستان
16- بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریان
17- حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن
18- یەکێتى بێت نەهرێنى نیشتمانى
19- حزبى دیموکراتى کلدان
20- ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان
21- رابتەى کلدانى جیهانى
22- حزبى نیشتمانى ئاشوورى
23- بزووتنەوەى مەسیحى دیموکراتى سەربەخۆ
24- پارتى گەشەپێدانى تورکمان
25- پارتى دیموکراتى تورکمان لە کوردستان
26- کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان
27- کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
28- پارتى نیشتمانى تورکمان
29- یانەى ئۆچاغى تورکمان
30- بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان
31- پارتى چاکسازى تورکمان
32- بەرەى شەرعى تورکمان



٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧
هەولێر _ کوردستان




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact