هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێ، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌ڕێوه‌بچێت و له چوارچێوه‌ى گۆڕانكاریه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌نگدان بۆ دانانى دوو قائیمقام ئه‌نجام بدرێت.
(سه‌ورى عیسمه‌ت) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "بریاروایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10 و نیو له‌دیوانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌دانانى قائیمقامى هه‌ولێر و قائیمقامى كۆیه له‌چوارچێوه‌ى گۆرانكاریه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كه رێكارى گۆڕینى چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قائیمقامى تر ته‌واو بووه.
(سه‌ورى) گوتیشی، "هه‌ر له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا یاداشتى (رێباز بیركۆتى) سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌وز له‌سه‌ر ژینگه‌ى كوردستان هه‌یه ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى نه‌بێ.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر چوار به‌ڕێوبه‌رى ناحییه كران به قائیمقام و شه‌ش به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ش دامه‌زران له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قائیمقامى تر دێنه گۆڕین.
نه‌شوان به‌رزنجى