هەولێر-KDP.info- وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا، كوتله كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانی به‌غدا له ماوه‌ی رابردوودا 12 بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم په‌سند كردووه.
په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا، دوێنێ ئاشكرایان كرد، كه چیتر به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ناكه‌ن. ئه‌وان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه بوونی ئێستایان له به‌غدا "بێمانایه".
(عه‌ڕه‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، كه په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوهه‌ڵوێستن.
(عه‌ڕه‌فات كه‌ره‌م) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئێستا زۆرینه‌یه‌كی سیاسیی مه‌زهه‌بی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به ده‌سته‌وه گرتووه و چه‌ندین بڕیاریان دژ به كوردستان و گه‌لی كورد ده‌ركردووه، بۆیه بوونی ئێمه له ئه‌نجوومه‌نێكی له‌وشێوه‌یه‌دا، بێمانایه".
دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی، ئه‌نجوومه‌نی به‌غدا 12 بڕیاری دژ به كوردستان په‌سند كرد و ئێستا به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غداوه كه‌وتوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
(عه‌ڕه‌فات كه‌ره‌م) ده‌ڵێ، "ئاشكرا بوو كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا، هیی هه‌موو عێراقییه‌كان نییه. به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌بێ به گفتوگۆ و رێككه‌وتن بێت، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره. له چه‌ند رۆژه‌ی دابێ، هه‌موو كوتله كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا بۆ كوردستان، له كاتێكدایه كه ئێستا له به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی دابێی عێراق ده‌كرێ.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسی و یاسایی پێیان وایه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ كوردستان، "هه‌ڵه‌یه" و ره‌نگه هێزه عێراقییه‌كانی دژ به كورد، ئه‌وه به هه‌ل بزانن و كۆمه‌ڵێك بڕیاری دیكه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان په‌سند بكه‌ن.
(عه‌ڕه‌فات كه‌ره‌م) ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئێستا لایه‌نی سوننه‌ش هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مان هیی هه‌موو عێراقییه‌كان نییه، بۆیه داوای هه‌رێمی خۆیان ده‌كه‌ن".
ئێستا پرسی دروستبوونی هه‌رێمی سوننه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا، پرسێكی گه‌رمه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ، "زۆربه‌ی وڵاتان باڵیۆزیان له به‌غدا هه‌یه و ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه چی له عێراق ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وان ده‌زانن پرۆسه‌ی سیاسی به كوێ گه‌یشتووه و گومانیان له‌وه هه‌یه به‌رده‌وام بێت، بۆیه باڵیۆزه‌كانیان له‌سه‌ر هێڵن و هه‌وڵی نێوه‌ندگیری و ئاشتی ده‌ده‌ن".
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ده‌ڵێ، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری پرۆسه‌ی سیاسیی ناو عێراق، بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش كۆتایی پێ بێت، زۆربه‌ی وڵاتان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكه‌ن".
پێش له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به بیانووی شه‌ڕی دژ به داعش، داوای دواخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ده‌كرد. ئه‌و داوایانه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كوردستانه‌وه ره‌ت كرایه‌وه و نزیكه‌ی 92.7ی گه‌لی كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا.
كاوە جەم