هه‌ولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه كه له‌مڕۆوه هه‌ڕه‌شه‌كان كۆتاییان پێهاتووه و "كۆبوونه‌وه و دانوستان"ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به قووڵاییی ستراتیژیی داهاتووی خۆیانی ناوهێنا.
(نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا ده‌نگی دا و، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تێیدا ئاماده بوو، قسه‌ی له‌سه‌ر قۆناغی دوای ریفراندۆم كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانییه‌وه به ئاشتی و هێمنانه رای خۆیان ده‌ربڕی و بڕیاریان له داهاتووی خۆیان دا.
پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا
سه‌رۆكوه‌زیران، جه‌ختی كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌و مانایه نییه كه راسته‌وخۆ رۆژێك دواتر ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌ندرێت و ته‌نیا گوزارشت له "ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان" ده‌كات.
(نێچیرڤان بارزانی) ره‌خنه‌ی له دوالێدوانی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گرت و گوتی، "زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ قسه‌كانی".
ئه‌و له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا راگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆِڕشمان(مجلس قیادة الثورة) به بیر دێنێته‌وه. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه وه‌ك سزادانی گشتیی گه‌لی كوردستانه، ئیراده‌ی گه‌لێك به هه‌ڕه‌شه و سزادان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكوو به هۆیه‌وه ئیراده‌ی گه‌لمان زیاتر ده‌بێت."
سه‌رۆكوه‌زیران زیاتر گوتی، "ئێمه ئه‌و لایه‌نه نین كه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی عێراق، به‌ڵكوو سیاسه‌تی فاشكی به‌غدایه. په‌یاممان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێ به دانووستان و ئاشتیانه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وین".
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستاندا به‌شدارن. ئه‌و ناوچانه یه‌ك له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێره كه نزیك به 12 ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
(نێچیرڤان بارزانی) له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ڵێ، "چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ئێمه ئیراده‌ی خۆمان به‌سه‌ر كه‌سدا فه‌رز ناكه‌ین".
كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی
له‌گه‌ڵ یه‌كلابوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، وڵاتانی ناو چه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی "نه‌رێنی"یان به‌رانبه‌ر به‌و پرۆسه‌یه هه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ به‌یاننامه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه و داوای دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی كرد، هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا، تاران و ئانكارا تووندتر بوو و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدایه و دڵنیایی دایه وڵاتانی دراوسێی كوردستان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه "مه‌ترسی" بۆ ئاسایش ئه‌و وڵاتانه.
سه‌رۆكوه‌زیران گوتی، "زیاتر له 20 ساڵه سه‌لماندوومانه كه ئێمه هۆی سه‌قامگیریین له ناوچه‌كه‌دا و وه‌ك فاكته‌ری سه‌قامگیریش ده‌مێنینه‌وه. هیچ هۆیه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه نابینم، فه‌رموون با دابنیشین. ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شانه قازانجی هیچ لایه‌نێكی تێدا نییه".
دوای په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی 2005 و به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا بیانییه‌كان روویان له كوردستان كرد.
له‌و نێوه‌دا پشكی شێر به‌ر كه‌رتی وزه كه‌وت و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌كوو ئێكسۆن مۆبیل و شیفرۆن وه‌به‌رهێنانیان له كوردستان كرد. له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه‌شدا كۆمپانیای رۆسنه‌فت گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی غازی كوردستان بۆ ئه‌ورووپا، ئیمزا كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێ و چاره‌نووسی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه گوتی، "گرێبه‌سته‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
له‌و پرۆسه‌یه‌دا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م