دهۆك-KDP.info- (میر ته‌حسین به‌گ) میری ئێزدییه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا به‌شدار بوو و گوتی، "ده‌نگم به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان دا." ئه‌و، جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌موو مافێكیان له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا ده‌پارێزرێ.
(میر ته‌حسین به‌گ) میری ئێزدییه‌كانی جیهان دوای ئه‌وه‌ی به "به‌ڵێ" ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا، رایگه‌یاند كه "به‌ڵێنمان به (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوه وه‌ك پێكهاته‌ی ئێزدی به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ین و پشتگیریی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین".
میری ئێزدییه‌كانی جیهان، به پێویستی زانی له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا مافی پێكهاته‌كان به یه‌كسانی پارێزراو بێت.
(میر ته‌حسین به‌گ) به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كمان پێ گه‌یشتووه، كه مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا به یه‌كسانی مسۆگه‌ر و پارێزراو ده‌بێ".
ئێزدییه‌كان كه زیاتر له ده‌وروبه‌ری شنگال نیشته‌جێن، یه‌ك له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌مرۆ كوردانی ئێزدی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداریان له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كرد.
كاوه جه‌م