هه‌ولێر-KDP.info- پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لێدوانی به‌رپرسانی توركیا و لێكدانه‌وه‌ی كه‌سانی سیاسی و شاره‌زایانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیادا زیاتر بووه.
(فه‌رهاد ئه‌ترووشی) پارێزگاری دهۆك ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له ناوه‌ندی شاری دهۆك، ده‌نگی دا و جه‌ختی كرده‌وه، كه رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به "باشی" به‌رٍێوه ده‌چن.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ڵوێستی "نه‌رێنی"ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه. ئێران و توركیا كه دوو دراوسێی گرنگی هه‌رێمی كوردستانن، به ناڕاسته‌وخۆیی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووره هاوبه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان كرد.
(فه‌رهاد ئه‌ترووشی) له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تێیدا ئاماده بوو، گوتی "به پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا له خاڵی سنووریی برایم خه‌لیل زیاتر بووه".
هاوكات وه‌زیری گومركی حكوومه‌تی توركیا، بۆ میدیاكان جه‌ختی كرده‌وه كه به "هیچ خاڵێكی سنووریی دانه‌خراوه".
په‌یامنێرانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كان له رووماڵی مه‌یدانیدا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه جووڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاری له خاڵه سنوورییه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا، ئاساییه.
له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م