جه‌بار قادر
كه‌ركووك و دەشتی نەینەوا، فره پێكهاتەیە و ئایین و ئیتنیكی جیاوازیان لێ دەژیێن، ژیانە كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئایینیەکەیان جیاوازه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان؛ فره‌یی لەوێ ئاڵۆزتر و زیاتره، بۆیه‌شه پێویسته هه‌ستیارانەتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌دا بكرێت و گفتوگۆكردنێكی به‌رده‌وام و نه‌رم په‌یڕه‌و بكرێت.
حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه جۆرێك له ئاڵۆزی و دژیه‌ك له‌نێو پێكهاته ئایینی و ئیتنیكیه‌كاندا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌دانه‌دا، هه‌میشه له رێگه‌ی جیاجیاوه هه‌وڵی تێكدانی بارودۆخە كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریەکەی ئه‌م شوێنانه‌ی داوه، بۆیه‌شه دوای روخانی رژێمی به‌عس نه‌تواندراوه جارێكی دیكه متمانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر بنیاد بندرێته‌وه؛ به داخه‌وه هه‌نگا و كاره‌كانی حكوومه‌تی عێڕاق هه‌ندێ كات به مه‌به‌ست یان بەبێ مه‌به‌ست ئاڵۆزیەکی زیاتری له‌نێو پێكهاته ئیتنیكی و ئاینییه‌كاندا دروست كردووه، ئه‌قڵی مه‌زهه‌باوی په‌ره‌ی پێ داوه و له‌م رێگه‌وه كار بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشراوه، هێز و پاره و چه‌كی پێ دراوه، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆیه‌شه ئه‌ركی كوردستانیانی ئه‌م ناوچانه قورستره و پێویسته به لۆژیكیانه كار بۆ گفتوگۆیه‌كی درێژ و نه‌رم بكرێت، به‌جۆرێك دڵنیایی بدرێته ژیان و پیاده‌كردنی ئایین و كولتوور و لایه‌نی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان.
ئێستا جۆرێك لە گومان و دڵەڕاوكێ و بێمتمانەیی لای بەشێك لە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دروست بووە، بەوەی كە ئایا ئەوان دەتوانن جارێكی دیكە پێكەوە بژیێن و، جۆرێك لە متمانە لەنێوان گرووپەكان دروست ببێتەوە، كە ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی جیدییە بۆ دروستكردنەوە و بنیادنانەوەی متمانە لە نێوان گرووپە ئایینی و نەتەوەییەكان.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له باشووری كوردستان، به‌تایبەتتر به‌رپرسە ئیداری و حزبییه‌كانی كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بێت دڵنیایی زیاتر به‌م پێكهاتانه بده‌ن، له دابینكردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی پڕۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، ده‌بێت كارێك بكرێت كه زۆر جیاواز بێت له ڕابردوو، ئه‌وان ترسیان له پیاده‌ركدین ئایین و ڕێوره‌سم و سرووته ئایینیه‌كانی خۆیان نه‌بێت، به‌شێك بن له بڕیاری سیاسی له‌م ده‌ڤه‌رانه‌دا و هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان به‌شداریێكی ڕاسته‌قینه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌م شوێنانه‌دا هه‌یه.
به داخه‌وه گرووپی جیاجیا له لایه‌نی جیاجیاوه له‌نێو به‌شێك له‌م پێكهاتانه‌دا دروست ده‌كرێت، بۆ نانەوەی توندوتیژی و ئاڵۆزی له‌م ناوچانه‌دا، میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت به توندوتیژی نه‌بێت، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پێكهاتانه و، گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان، چونكه گفتوگۆكردنێكی نه‌رم و به‌شدارییان له بڕیاری سیاسی و ئیداریی ئه‌م ناوچانه‌دا و دابینكردنی مافه ئایینی و ئیتنیكییه‌كانیان، باشترین ده‌ریچه‌یه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن.
هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌م ناوچه كوردستانییه‌دا، ده‌بێت به‌دڵنیاكردنه‌وەی ئه‌م پێكهاتانه بێت له پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانێكی سه‌قامگیرانه‌دا بێت. ده‌بێت دڵنیاییان بدرێتێ كه له ناوچه كوردستانییه‌كاندا شێوازی ژیان و گوزه‌رانیان زۆر جیاوازتر ده‌بێت. به‌شدارده‌بن له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن، له دوای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ به‌هه‌رێمكردن یان میكانیزمی ئیداره‌كردنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌م ناوچانه‌دا له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نیشتمانییه‌دا.