هەولێر-KDP.info- به دابه‌شبوونی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، ئه‌و دوو وڵاته چاویان له كوردستان بڕیوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هەندێ وڵات تا ئێستایش داوای دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام شاره‌زایانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دوو وڵاته هه‌ڵسه‌وكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقعدا ده‌كه‌ن.
كورد، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به رێككه‌وتننامه‌ی سایكس - پیكۆ بێنێ و دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستانی عێرقدا به ئامانجی خۆی بگات. ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌ڵوێستی زلهێزه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان، کەم تا زۆر نیگه‌رانییان خستووه‌ته ناو شه‌قامی كوردی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان.
(حوسێن مه‌ده‌نی) پسپۆڕ له زانستی ژیۆپۆلتیك، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سایكس – پیكۆ كۆتایی پێ هاتووه و ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و دوو وڵاته داده‌ڕێژرێته‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانستی ژیۆپۆلتیك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت پرسی كوردیش رێككه‌وتوون. كوردستان به هۆی هه‌ڵكه‌وتی ژیۆپۆلتیكی ده‌گمه‌نی خۆی، رۆڵی گرینگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێ."
(حوسێن مه‌ده‌نی) زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی چاوی له كوردستان بڕیوه و، ده‌زانێ كه ئه‌و ناوچه‌یه دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و هه‌ر هێزێك بیه‌وێ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵ بێت، ده‌بێ له كوردستان ئاماده‌یی هه‌بێ."
ئه‌و پێی وایه كورد، "باشترین" هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا و داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ئه‌وه زۆر به روونی ده‌زانن.
نیگه‌رانیی شه‌قامی كوردی له ئه‌مه‌ریكا
سه‌ره‌ڕای قسه‌ی زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، شه‌قامی كوردی له هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی كۆشكی سپی به‌رانبه‌ر به پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، نیگه‌رانن.
دواكۆبوونه‌وه‌ی شاندی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپایی، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و داواكارییان، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی زیاتر كرد.
(برێت مه‌كگۆرگ) نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش كه ئه‌ندامێكی ئه‌و شانده بوو، ئاشكرای كرد پرۆژه‌یه‌كیان له‌بری ریفراندۆم به (سه‌رۆك بارزانی) داوه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمدا نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژێك دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، "بێئاگایی" خۆی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاشكرا كرد و دواتریش كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، كه ئێستا كاتی "گونجاو" نییه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم. به‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆشكی سپی، ته‌نیا بیانوو بۆ ئه‌و داوایه له كورد، "نه‌مانی فۆكۆس"ـی لایه‌نه عێراقییه‌كان و كورده به‌رانبه‌ر به شه‌ڕی داعش.
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا بۆ پشتگیریی له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه تا ئێستا هیچ به‌دیلێكیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه جێی ریفراندۆم بگرێته‌وه و ڕایگەیاند، "ته‌نیا كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌دات".
(نه‌وزاد هێتوتی) پسپۆڕ له پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و مامۆستای زانكۆ، پێی وایه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ "ئه‌مری واقع"ـدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ئه‌و كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرسی كورددا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "په‌یامه‌كه‌ی (برێت مه‌كگۆرك) و شاندی یاوه‌ری، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكوو دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشووتریان بوو. به پێچه‌وانه‌وه ته‌نازولی تێدا بوو، جاران به‌بێ هیچ به‌دیلێك، داوای دواخستنی ریفراندۆمیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به پرۆژه‌یه‌كی به‌دیله‌وه هاتوون و ئاماده‌ن له‌سه‌ركۆمه‌ڵێك پرسی گرینگ گه‌ره‌نتی به كورد بده‌ن."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به پێویستی ده‌زانێ كورد له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی گرتوویه‌تی به‌رده‌وام بێت و هۆیه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا "هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقعدا ده‌كات".
رووسیا چاوه‌ڕێی هه‌له
(حوسێن مه‌ده‌نی) پسپۆڕی زانستی ژیۆپۆلتیك، پێی وایه ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌باره‌ی كاریگه‌رییان و سیاسه‌تیان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان رێككه‌وتوون، به جۆرێك كه ئه‌مه‌ریكا زیاتر كاریگه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌بێت.
ئه‌مه به ته‌واوی له پێكهاته‌ی ئه‌و شانده‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه رۆژی 14ـی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ بووه‌وه.
نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامانی ئه‌و شانده بوون و هیچ نوێنه‌رێكی رووسیا تێیدا به‌شدار نه‌بوو.
(خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی رووسیا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی كۆشكی كریلمین به ته‌واوی چاویان له كوردستان بڕیوه.
نوێنه‌رەکەی پارتی له رووسیا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "رووسیا دوای سه‌رۆكایه‌تیی (ڤلادیمیر پووتین)، ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ ئه‌وه‌ش چاویان له كوردستان بڕیوه."
رووسیا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی جیاجیا باس له "پێویستی"ـی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات و دووپات له پشتگیرییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
(د.خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم) ده‌ڵێ، "پارتی رووسیای یه‌كگرتوو كه خاوه‌نی نزیكه‌ی 80%ـی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یه‌تی، به ته‌واوی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندایه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه زۆر به روونی نه‌گوتراوه. رووسیا ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌بێت، چونكه له‌و رێگایه‌وه هاوسه‌نگیی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌پارێزرێ، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به وڵاتانی ئێران و توركیا".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی كۆشكی كریملینیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه "رووسیا به‌بێ كورد ناتوانێ هیچ كارێك له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكات".
كاوه جه‌م