هەولێر-KDP.info- به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لیژنه‌ى چاكسازى ده‌ڵێ، پرۆژه‌كه‌ىان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن و بڕیاریش وایه، دووشه‌ممه‌ى دابێ، له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وڵاتانى هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كۆ ببنه‌وه، تا جیا له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، وڵاتانى تریش پاڵپشتى ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن.
له دواى ئه‌وه‌ى سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) پڕۆژەی وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەند کرد، له‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى پرۆژه (35) خاڵییه‌كه، كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى وڵاتانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یان كردووه و ته‌واوى بواره‌كانى تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌ته‌ى له‌خۆ گرتووه، به‌كرده‌نی ده‌كرێن.
له‌وباره‌وه، عەمید ڕۆکن (ھەژار عومەر) كه ئەندامی لیژنەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانه له هه‌مان وه‌زاره‌ت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''(قوتابخانه‌ى نیشتیمانى بۆ حكوومه‌تى نێوده‌وڵه‌تى) كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیایه، خولێكى كرده‌وه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تیى چاكسازى و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوویش خوله‌كه به سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو بوو، كه بۆ سه‌رخستن و باش جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ڕۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێ."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتىشی: ''لیژنه‌كه‌ى ئێمه كه پلانه‌كه‌ی ئاماده كردووه، له چوار ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێك دێت و له‌گه‌ڵ، ڕاوێژكارانى باڵاى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌بینه بۆردێك، سه‌رپه‌رشتیى به‌رێوبه‌رایه‌تیى چاكسازى ده‌كه‌ین. ئێمه چاودێریی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین و، بڕیاریشه رۆژى دووشه‌ممه‌ى دابێ، له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌ى وه‌زاره‌ته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وڵاتانى هاوپه‌یمانان كۆ ببینه‌وه؛ هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستمانه بێجگه له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، وڵاتانى تریش پاڵپشتیى ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بكرێت، ڕاوێژكارى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تیى چاكسازى بن.''
عەمید ڕۆکن (ھەژار عومەر) هاوكات زانیاریشی دا كه، هه‌نگاوێكى تریان ئه‌وه‌یه كه له مانگى ئه‌یلوولیشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وڵاتانى هاوپه‌یمانان و كۆنسووڵى گشتىی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆ ببنه‌وه و، ئه‌وانیش له پلانه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی، پلانه‌كه‌یان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌موو بوارێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها رێكخستن و یه‌كخستنه‌وه و چاكسازى له رووى دارایى و كارگێڕى و ته‌واوى بواره‌كان ده‌گرێته‌وه؛ ''بۆ نموونه دروستكردنى باڵى ئاسمانى كه فڕۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌ریش پێویسته بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها گرینگی‌دان به چینى هه‌نده‌سه‌ى سه‌ربازى و ته‌واوى پێشمه‌رگه و له هه‌موویش گرینگتر نووسینه‌وه‌ى ستراتیجى ئه‌منییه بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه بێگومان زۆر گرینگه و دواتر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى تر‌ى كوردستان ده‌نووسرێته‌وه.''
نه‌شوان به‌رزنجى