سلێمانی-KDP.info- ئافرەتانی شاری سلێمانی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم کار و چالاکی جیا جیا ئەنجام دەدەن، وەک خۆشیان ئاماژەی پێ دەکەن، مەبەستیان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە لەمەڕ ئەو پڕۆسە نیشتیمانییە.
(ناسك سه‌عید) به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "ئێمه‌ی ئافره‌تانی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆشمانی ده‌زانین ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆ ئه‌م پڕۆسه نیشتیمانیه درێخی ناكه‌ین له ئه‌نجامدانی، تاوه‌كو جێگه ده‌ستمان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی كوردستان هه‌بێت".
ناوبراو پێشی وایە له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا مافی زیاتری ئافره‌تان پارێزراو تر دەبێت، "له ده‌زگاكان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئافرەتانیش ده‌ورى و توانای خۆیان زیاتر دەخه‌نه خزمه‌تی كوردستان".
ئافره‌تانی سلێمانی له ته‌واوی شۆڕشه‌كانی كوردستان ده‌وری باڵایان هه‌بووه و له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش هه‌مان ده‌وری كاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت، ئەو بەرپرسەی ئافرەتانی شاری سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، کە ئافره‌تانی سلێمانی پێشه‌نگ ده‌بن له سه‌رخستنی ڕیفراندۆم و ڕۆژی 25ی ئه‌یلول به‌جل و به‌رگی كوردیه‌وه ده‌ڕۆنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌نگ به(به‌ڵێ) ده‌ده‌ن.
(ته‌لار محه‌ممه‌د)ى چالاكوانی مافه‌كانی ئافره‌تان، بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، "داوا له ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر به خاك و وڵات، ڕۆژی 25ی ئه‌یلول بڕۆنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به (به‌ڵێ) بده‌نه ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، گوتیشی، "هاووڵاتیانی سلێمانی ئینتیمایه‌كی شۆڕگێڕانه‌یان هه‌یه و له ڕۆژی 25ی ئه‌یلول به جۆش و خرۆشه‌وه ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و به (به‌ڵێ)ده‌نگ به ڕێفراندۆم ده‌ده‌ن، دەشڵێت، "هیچ گروپ و تاقمێكی به‌كرێگیراوی ده‌ره‌كی کاریگەری ناکاتە سه‌ر ده‌نگی نیشتیمان په‌روه‌ری خەڵکی ئەم شارە.
ئافرەتانی شاری سلێمانی لە رێگەی تایبەتی خۆیانەوە کار بۆ ریفراندۆم دەکەن، وەک (كه‌ژان محه‌ممه‌د) كارگێڕی ناوچه‌ی زانكۆی سلێمانی پارتی گوتى، "ئافره‌تانی سلێمانی له ڕێی چالاكیه جۆراوجۆرەکانمان كار بۆ ڕیفراندۆم و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە بە گشتی و، به تایبه‌تیش ئافره‌تان دەکەین، پێویستیشه ئافره‌تان له‌و پڕۆسەیەدا ده‌وری خۆیان ببینن"، ناوبراو ئاماژە بە بەشێک لەو کاروچالاکییانە دەکات، کە وەک ئافرەتانی ئەو شارە پێی هەڵساون، "پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕیفراندۆمیش دیاری بكرێت، چالاكی تایبه‌تمان هه‌بووه، له ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، مافی ئافره‌تان له ته‌وای جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا چۆن ده‌پارێزرێت، بۆیه به‌چه‌ند تیمێك كار ده‌كه‌ین هۆشیاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به ئافره‌تان ده‌ده‌ین و بەردەوامیشین".
وەک گەنجانی سلێمانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کەرنەڤاڵ ئەنجام دەدەین، ئەمە قسەی (ڕازیه بایز ئاغا)یە و دەشڵێت، "بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی مێژووی سەروەری دوو‌باره ده‌كه‌نه‌وه به ده‌نگدانیان به (بەڵێ)".
ڕیفراندۆم پرسێكی نیشتیمانیه و موڵکی هیچ حیزب و لایەنێک نییە، هەر بۆیە ناوبراو ده‌ڵێ، "پێویسته له سه‌ر هه‌موان به یه‌ك دەنگ پشتیوانی له سه‌رخستنی ئەو پرۆسە نیشتیمانییە بكه‌ین و، ڕوبه‌ڕووی ئه‌و دوژمنانه ببینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت واپیشانده‌ن سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمدا نییه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی