مەخموور-KDP.info- ئەمڕۆ قایمقامی مەخموور بە فەرمی، داواکاریی خەڵکی سنوورەكهی بە کورد و عەرەبەوە، دەگەیێنێتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان.
(رزگار محەممەد) قایمقامی شارۆچكهی مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ نووسراوێکمان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان بەرز کردووتەوە بۆ ئەوەی شارۆچكهی مەخموور و شارهدێكانی بەشداری لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بكهن، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی پارێزگاری ھەولێر دەکەین و داواکاریی خەڵکی دەڤەری مەخموور بە ھەموو پێکھاتەکانەوە دهگەیەنینە ھەرێمی کوردستان."
پێشتر (کرمانج عەبدوڵڵا) بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندبوو، ژمارەیەک گوندی ھاووڵاتیانی عەرەب کە دەکەونە سنووری شارۆچكهی مەخموورەوە، بەڵام خۆیان داوا دەکەن بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و دەنگی (بەڵێ) بۆ ریفڕاندۆم دەدەن."
قایمقامی مەخموور گوتیشی، "کار دەکەین بۆ ئەوەی بنکەی دەنگدان لە سنووری مەخموور بکرێتەوە و، ئەو ئاوارانەی خەڵکی سنوورەکەشن، مافی بەشداریکردنیان دەبێت لە ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستان، بەڵام ئەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق ناتوانن دەنگ بۆ ریفڕاندۆم بدەن."
ڕۆژانی ڕابردوویش ئەنجوومەنی ھەریەک لە شارۆچكه و شارهدێكانی زوممار، رەبیعە، عیازیە، خانەقین و باشیک، بڕیاریان داوە بەشداری له ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستاندا بکەن و بەپێی بڕیاری کۆمیتەی باڵای ریفڕاندۆم ئەنجوومەنی ھەر دەڤەرێک بڕیار لە بەشداریکردنی سنوورەکەی دەدات لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم.
قائید میرۆ