Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 07:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێشتا هیچ نەقەوماوە؟
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی

زۆربەی ئەوانەی دەڵێن كاتی ریفراندۆم نییە، پاساویان ئەوەیە كە خراپ دەقەومێ، وەك ئەوەی لە عێراقدا هیچ كێشەیەك رووی نەدابێ، پێكەوەژیان نموونەیی بێت، ئاسایش لە بەغدا و شارە گەورەكانی دیكە بەرقەراربێت، هەموو كاروبارێك بەپێی دەستوور بەڕێوە بچێت، سوپایەكی نیشتمانی هەبێت، میلیشیا دەسەڵاتداری رەها نەبێت، بە كوردییەكەی گورگ و مەڕ پێكەوە ئاو بخۆنەوە، ئەوە ریفراندۆمی سەربەخۆییە، دەبێتە هۆی هاتنی داعش و وێرانبوونی شارە گەورەكانی وەك مووسڵ و رومادی و هەموو ئەو شار و شارۆچكانەی كەوتنە بەردەستی داعش، ئەوە سەربەخۆیی كوردستانە، دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕی مەزهەبی، ساڵانە هەزاران كەس بەهۆی تەقینەوە و لەسەر مەزهەب دەكوژرێن، گەندەڵی و هەژاری لەوپەڕیدایە، عێراق كە لە راستیدا دابەش بووە، بە زەبری هێز و كاولكردنی شارەكان و هەڕەشەی حەشدی شەعبی لە سوننە و هەرێم، واقیعی دابەشبوون دەشاردرێتەوە، هەموو ئەوانەی روویانداوە و روودەدەن، خەتای سەربەخۆییە؟
بەغدا هەوڵ دەدات، كار لەسەر ئەو تێڕوانینە بكات، پێی وایە كاركردن بە ئاراستەی ترساندنی دەوروبەر و جیهان، بەوەی سەربەخۆیی دەبێتە هۆی كارەساتێكی گەورە، لە لایەك ئەو كارەساتەی دەسەڵاتی تایفی بەسەر عێراقی هێناوە، لەبیر دەچێتەوە و بەردێكی لەسەر دادەندرێت، لەلایەكی دیكەش بەردەوام دەبێت لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان، تاران لەوەتەی ئەو گەرموگوڕییەی كوردستانی بۆ ریفراندۆم بینیوە، فایلی رێگریكردن لە ریفراندۆمی لە بەغدا وەرگرتووە و خۆی راستەوخۆ هاتۆتە سەر خەت، باڵیۆزی ئێران لە عێراق سەردانی كوردستانی كرد، وێڕای سەردانی حكوومەت، چەند حزبێكیشی بەسەر كردەوە، لە هەندێ بارەگا بە حزبەكانی گوتبوو ریفراندۆم رەتبكەنەوە، ئێمە ماددەی 140 ی دەستوور جێبەجێ دەكەین، ئەنكاراش دژایەتیكردنی سەربەخۆیی نەشاردۆتەوە، بەڵام ئێران رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت و هەر بەتەمای بەغدا جێی نەهێشتووە.
ناكۆكیی حزبی خاڵێكی لاوازی كوردستانە، ئێستا میدیای ئەو لایەنانەی لەگەڵ بەغدا دەڵێن كاتی ریفراندۆم نییە، خەریكی راڤەكردنی بۆچوونی ئێرانن، نیگەرانییەكانی ئێران بە جۆرێك خورد دەكەنەوە، هیچ دەرەتانێك بۆ خەڵكی كوردستان نەمێنێ جگە لە تەسلیم بوون و وازهێنان لە سەربەخۆیی، بەغدا و تاران دەستیان بەو خاڵە لاوازەوە گرتووە، بۆیە دەڵێن ریفراندۆمی سەربەخۆیی تەنیا داوای بارزانی و پارتییە، ئەو بە پارتیكردنەی سەربەخۆیی (لە وتاری رۆژی 14ی حوزەیرانی 2017 دا لە خەبات بەناوی "كێ لە پشت بە پارتیكردنی ئاڵا و سەربەخۆیی كوردستانە" وردتر تیشكم خستۆتەسەر مەسەلەكە)  ئێستا ئێران زیاتر كاری لەسەر دەكات، چەند رۆژێك لەمەوبەر، لە تاران راستەوخۆ بە شاندی یەكێتییان گوتبوو ریفراندۆم تەنیا داوای بارزانی و پارتییە.
بەڕاستی بۆ ئێمەش خراپ قەوماوە، لە كاتێكدا دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان، بە دەیان دەرد و بەڵاوە دەناڵێنن، كەچی حزبی كوردی لەبەر دەسكەوتی حزبی، باكی بە هەڵكەوتنی دەرفەت و خەریك بوونی جیهان بە شەڕی تیرۆرەوە نییە، لەكاتێكدا پێشمەرگە هێزێكی كارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، كێشە ناوخۆییەكان، ئەگەر دەوروبەریش دەستیان تێوەربدات قابیلی چارەسەرن، بەڵام دەرفەتی مێژوویی هەموو كات هەڵناكەوێت، سەربەخۆییش داخوازیی دێرینی خەڵكی كوردستانە نەك تاكە حزبێك، ئەوە دوژمنە بە حزبیی دەكات، بۆ ئەوەی لە ناكۆكیی حزبیدا، ئەو داخوازییەی خەڵك سوك و ریسوا بێت، بۆیە ئەو حزبانەی خۆیان خستۆتە بەرەی دژی سەربەخۆیی، لەبەرئەوەی خۆیان بە ناكۆك لەگەڵ پارتی دەبینن، بۆ مێژوو داوایان لێدەكەم، دەكرێ تا سەر ئێسقان رقتان لە پارتی ببێتەوە، بەڵام ئەو رقە لە داوای رەوای خەڵك نزیك مەكەنەوە.
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact