Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 15:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زێباری: مالکی لە جیهانێکی گریمانەییدا دەژیت؛ پێویستە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بخوێنێتەوە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  (هۆشیار زێباری) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەڵێ، سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ڕاپرسی لەکاتی دیاریکراودا و هیچ دواخستنێک نییە. لەبارەی لێدوانێکی (مالیکی)ـیش کە دەڵێ کورد مافی جیابوونەوەی نییە، (زێباری) دەڵێت: "(مالیکی) لە جیهانێکی دیکەدا دەژیێت کە هیچ پەیوەندی بە واقیعەوە نییە، پێویستە بە باشی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بخوێنێتەوە و بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا بچێتەوە".

 

سەردانی 5 وڵاتە بنەڕەتییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەگرتووەکان، وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران، بەغدا دەکەین

لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاری پێکهێنانی چەند کۆمیتەیەک درا. یەکێک لەو کۆمیتانە بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و دراوسێ.
(هۆشیار زێباری) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوویان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە کۆمیتەکە سەردانی 5 وڵاتە بنەڕەتییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەگرتووەکان، وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران، لە هەموویشیان گەورەتر بەغدا دەکات. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە شاندێکی هاوبەش سەردانی بەغدا بکات".

وەک (هۆشیار زێباری) باسی کرد، ئامانجی سەردانی ئەو کۆمیتەیە بۆ ئەو وڵاتانە خستنەڕووی پەیامی کوردستانە بۆ پرسی ڕاپرسی و هۆکاری ئەنجامدانی ڕاپرسی  و خستنەڕووی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانە لەوبارەیەوە. ئەمەش بەشێک دەبێت لەو پلانەی بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە قۆناغی داهاتوودا داڕێژراوە، چونکە کات چارەنووسی زۆر شت دیاری دەکات. بەپێی ئەو بەرنامە زەمەنییەشی دانراوە پێویستە لەماوەی داهاتوودا ئەو کۆمیتانە دەستبەکار ببن.

سەبارەت بە راستیی هەڵوێستی دەوڵەتان لەسەر ڕاپرسی، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم گوتی: "جیا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ وڵاتێکمان نەبینیوە راستەوخۆ دژی مەبدەئی ریفراندۆم بێت. ریفراندۆم مەبدەئێکی دیموکراسییە و بنەمای دەوڵەتانی دیموکراسییە. بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیش مافی چارەنووس، مافێکی جێگیر و سروشتییە بۆ هەموو گەلانی دونیا. راستە تاوەکو ئێستا کاردانەوە لەسەر کاتەکە و شێوە و میکانیزمەکان هەبووە، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ڕاپرسی  لە رۆژی خۆیدا. هیچ دواخستنێک بۆ ئەو کاتەی دیارکراوە نییە. هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانیش بەر لە ئەنجامدانی ڕاپرسی  ئامادە دەبن".

لەبارەی پشتگیریکردن لە ڕاپرسی  و دواتریش دداننان بە سەربەخۆیی (هۆشیار زێباری) گوتی: "ئێمە دەبێت بۆ ئەو مەبەستە خەبات بکەین و ئەوە ئەرکی ئێمەیە. هیچ وڵاتێک نایێت پێشوەختە پشتگیریمان بکات. ئێمە دەبێت پێشانیان بدەین ئەم پرسە پرسێکی جیددیە. هەموو جیهان چاوەڕێی ئەنجامی ڕاپرسی یەکە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چ ئاستێک کورد یەکگرتووە؟ ئەنجامەکە گوزارشت لە ئیرادەی گەلی کوردستان دەکات و هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدارن؟ تا چەند فرەئایینی و نەتەوەیی لەو پرسەدا هەیە؟".

 

لە کاراکردنەوەی پەرلەمان، پارتی زۆر جیددییە

سەبارەت بەو هەوڵانەی لەسەر ئاستی نێوخۆدا کراون بۆ ئەوەی دابەشبوونی نێوخۆیی لەسەر ڕاپرسی  کۆتایی پێبێت، (هۆشیار زێباری) گوتی: "یەکێک لە بنەما بنەڕەتییەکان دەبێت زۆربەی زۆری گەل و پارتە سیاسییەکانی کوردستان هاودەنگ بن لەو پرسە و نزیکی یەک بن. مەرج نییە یەکێتییەکی سەت دەر سەت هەبێت. بە دڵنیاییەوە خەڵکانێک دەبن کە رای جیاوازیان هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت زۆربەی زۆری پشتگیری لەو پرسە بکات. تاوەکو ئێستاش باش چووینەتە پێشەوە و زۆربەی زۆری لانە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر گرینگیی ئەنجامدانی ڕاپرسی هاودەنگن. سبەی (ئەمڕۆ) کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ برادەرانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەبێت. پەیوەندیشمان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی راستەوخۆ".

لەبارەی جیددییەتی پارتی لە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتی: "پارتی زۆر جیددییە و بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە نەک بە شاراوەیی. ئەو پەیوەندیانەشی کراون ئەوانیش بە ئاشکرابوونە. بە دڵنیاییەوە ئێمە جیددین بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەین دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان چارەسەر بکەین. ئەرکی ڕاپرسیش لەپێشمانە کە بەڕاستی ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە و دەبێت هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان بە ئەرکی خۆیان بزانن. چونکە ئەمە مڵکی حیزبێک و سەرکردەیەک نییە، بەڵکو مڵکی هەموو گەلی کوردستانە".

سەبارەت بەوەی بەشی ئەوەندە عەقڵی کراوە لە بەغدا هەن جیابوونەوەی کورد بە ئارامی قبووڵ بکەن؟ (زێباری) گوتی: "بەدڵنیاییەوە دەبێت هەوڵ بدەین. ئەمە جیا لەوەی ئەنجامی ریفراندۆم چی دەبێت و خەڵک کوردستان چۆن دەنگ لەسەر ئەو پرسە دەدات، دەبێت ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە لەگەڵ بەغدا  هەبێت. تا چ ئاستێک تەفاهومی ئەو بابەتە دەکەن؟ دەبێت ئێمە بۆیان روون بکەینەوە و ئەو دایەلۆگە نەبڕین. زۆر کێشەی هاوبەشمان پێکەوە هەن. ئێمە رەزامەندی لە کەس وەرناگرین بۆ ئەوەی ئەنجامی دەدەین، بەڵام دەبێت هەموو لایەنە بنەڕەتییەکان ئاگادار بکەینەوە. تاوەکو چ ئاستێک بەغدا تەفاهومی ئەو پرسە دەکات، وەڵامێکی دیاریکراوامان نییە، بەڵام هەوڵ دەدەین تێیانبگەیێنین".

 

هەوڵ دەدەین بڕوا بە وڵاتان و بەغدا بهێنین

سەبارەت بە ئیرادەی حکوومەتی عێراق، ئایا ئەو ئیرادەیە لە دەستی خۆیدایە؟ یان بەغدا دەتوانێ لەجیاتی هەڕەشە و شەڕی حەشدی شەعبی تەفاهومی دراوسێیەتی باش بکات؟ لە وەڵامدا (زێباری) گوتی: "حکوومەتی بەغدا بەرژەوەندیی خۆی هەیە. راستە زۆر گاریگەریی دەرەکی بەسەرەوەیە، بەڵام بەرژەوەندیی حکوومەتی بەغدا لەوەدایە پرسەکە بە ئاشتییانە و تەفاهوم چارەسەر بکەین. بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانیش لەوەدایە، بە تووندوتیژی و هەڕەشە نابێت".

(زێباری) جەختی کردەوە: "ئەولەویەتی ئێستای ئێمە ڕاپرسییە. هەوڵ دەدەین بڕوا بە وڵاتان و بەغدا بهێنین ئەم پرسە مافێکی جێگیر و سروشتییە بەنیسبەت میللەتی ئێمە. ئەو مافەش بەکار دەهێنین. ئەنجامەکەش بە بڕاوی من کاریگەری بەسەر زۆر شتدا دەبێت".

لەبارەی لێدوانێکی (نووری مالیکی) کە دەڵێت کورد با ڕاپرسی  بکەن، بەڵام مافی جیابوونەوەیان نییە، (هۆشیار زێباری) گوتی: "ئەمە رای (نووری مالیکی)ـیە. ئەو لە جیهانێکی دیکە دەژیت کە هیچ پەیوەندی بە واقیعەوە نییە، لە جیهانێکی گریمانەییدا دەژیت. ئەمە مافێکی سروشتیی گەلی کوردستان و هەموو گەلانی دونیایە. با (مالیکی) بە باشی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بخوێنێتەوە، یان بەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا بچێتەوە کە ئەوە مافی میللەتی ئێمەیە یان نا".




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact