ئەمەریکا-KDP.info- میدیایەکی ئەمەریکا سەردانی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدانی ناوچەکە بە ڕۆڵی ژنان دەگێڕێتەوە..هەروەها نووسیویەتی، (نێچیرڤان بارزانی) بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا.
سایتی (فرۆنت په‌یج مه‌گه‌زن)، كه به‌شێكه له سه‌نته‌ری ئازادیی (دەیڤید هۆرۆویتز) له كالیفۆرنیا، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییه‌ی (مه‌لالە یوسف زای)، چالاکی بواری ژنان لە پاکستان و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی (مه‌لالە) و گێڕانی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ناوبراو له هەرێمی كوردستان، مانای ئه‌وه‌یه كه له‌و ناوچەیە گرنگیی زیاتر به به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان ده‌درێت.
ڕاپۆرته‌كه باسی لە دیدار و گفتوگۆی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و (مه‌لالە یوسف زای) كردووە، كه تایبەت بووە بە چۆنییەتیی یارمه‌تیدانی ژنان و كچانی ئاواره، كه به هۆی شەڕی داعشەوە له پڕۆسەی خوێندن دابڕاون و، بە ڕای نووسه‌ری بابەتەکە، چاوپێکەوتنی چالاکێکی دیاری بواری ئافرەتان، ڕەچاوکردن و بەگرینگزانینی مافی ئافرەتانە لە هەرێمی کوردستان.
فرۆنت په‌یج مه‌گه‌زن، له به‌شیكی دیکەی ڕاپۆرته شیکارییەکەیدا باسی له جیاوازیی ڕێژه‌ییی توندوتیژی كردووه به‌رامبه‌ر به ئافرەتان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیکەی عێراقدا و لەو بارەیەوە، هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی وەبیر هێناوەتەوە سەبارەت بە یاسای ڕێگری‌کردن لە کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف و دەنووسێت: لەو کاتە بەدواوە تاوانەکانی کوشتنی ژنان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیون. ئەوەش وەک ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە خستوویەتەڕوو، ئاماژەیەکە بۆ دەرەنجامی ئەرێنیی یاساکە لە درێژماوەدا و باسی لە لێدوانێکی (نێچیرڤان بارزانی) کردووە کە دەڵێت: یاساکان دەسەڵاتمان دەدەنێ، كه هه‌نگاوی كرداری و سیسته‌ماتیك بنێین بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا هه‌یه بۆ ڕێگری له كوشتنی ژنان له هه‌مان كاتدا سەنته‌ریش هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق یاسایه‌ك بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان نییه و به پێی ڕاپۆرتێكی سایتی (ئه‌لخه‌به‌ر) ته‌نیا له نێوان ساڵانی 2013-2015دا (14 هه‌زار) حاڵەتی كوشتنی ئافرەتان له به‌شه‌كانی دیکەی عێراق تۆمار کراوە، پێ ده‌چێت ئه‌و داتایا‌نه ڕێژه‌ی كه‌متری نیشان دابێت له‌وه‌ی کە هه‌یه، چونكه له‌و ناوچانە ژن ده‌ڕفێندرێت، ده‌كوژرێت و ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر له لایه‌ن داعش و جیهادییه‌كان و میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها جیاواز له هه‌رێمی كوردستان، له كۆی 5 ژن، ژنێك له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه لێی دەدرێت، له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جددی هەڵنەگرێت بۆ وه‌ستانه‌وه لە بەرامبەر توندوتیژیی دژ به ژنان، ئه‌وه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی له مافی ژناندا نابێت.
ڕزگارکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش، تەوەرێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیە و لەو بەشەدا ئاماژە بە کردنەوەی نووسینگەی تایبەت بە ئازادکردنی ئێزدییەکان کراوە لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە تا ئێستا ئەو نووسینگەیە توانیویەتی (٣٦٠٠) کەس لە کچان و ژنانی ئێزدیی دیلی دەستی داعش ڕزگار بکات. ئەوەشی بۆ بەدواداچوون و گرنگیدانی (نێچیرڤان بارزانی) بە دۆسیەی ڕزگارکردنی ئێزدییەکان گەڕاندووەتەوە، بە شێوەیەک کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دڵنیایی داوەتە فەرماندەی هێزی ژنانی ئێزدی، کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ڕزگارکردنی سەرجەم بەدیلگیراوەکانی کوردی ئێزدی.