سلێمانی-KDP.info- لە درێژەی هاوكاریكردنی هەژار و كەمدەرامەتان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی LDSی ئەمەریكا، ئامێری فێنككەرەوەیان بۆ 10 خێزانی دانیشتووی كەنیسەیەكی شاری سلێمانی دابین كرد.
ڕێكەوتی 20/7/2017 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بەسەر خانەوادەی هەژار و كەمدەرامەتاندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی LDSی ئەمەریكا، دەستیان کرد بە دابینكردنی 10 ئامێری فێنككەرەوە (موبەریدە) بەسەر 10 خانەوادەی دانیشتووی ناو كەنیسەی (بەتریكیە الاقبات الارسوزكس)دا.
لە چالاکییەکی دیکەیاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی له شاری قه‌ڵادزێ، له سنووری پارێزگای سلێمانی، خولێكی دوو كاتژمێرییان بۆ ژماره‌یه‌ك لە سودمه‌ندبووەکانی وه‌رگرتنی پێداویستییه‌كانی كه‌مئه‌ندامان كرده‌وه و تێیدا ڕێنماییه‌كانی چۆنییه‌تی به‌كارهێنان و كاركردن به كه‌ره‌سته‌كانیان فێر کردن و دواتر ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی ویلچێر، كورسیی WCی بچووك و گه‌وره، ڕه‌وڕه‌وه، چوارپێچكه، كۆشینی GLY و عه‌كازه به‌سه‌ر ٢٣ خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی ئه‌و شاره‌دا.