Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 10:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئـەی کەی کاتییەتی؟
| KDP.info


سەنگەر مستەفا

دەوڵەتی عێراق که‌ لەسەر بنەمای شەراكەتی دوو نەتەوەی كورد و عەرەب بنیات نرا، پاش سەد ساڵ مانه‌وه‌ی کورد لەگەڵ عێراق جگه‌ له‌ كارەسات و نەهامەتی بۆ خەڵكی كوردستان هیچی تری بەدواوە نه‌هات. بەشی كورد لە دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هەتا ساڵی 2003 كە عه‌ره‌بی سووننە حاكم و باڵادەست بوو تیایدا، جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و قڕكردنی گەلی كوردستان بوو، پاش 2003 که‌ عه‌ره‌بی شیعە به‌ پشتیوانی كورد له‌ به‌غدا بوون بە ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقیان پێشێل کرد هیچ ئیلتزامێكی ده‌ستوری و یاساییان لەبەرانبەر كوردستان جێبەجێ نەكرد، بودجه‌یان بڕی و لە شەڕی داعش كوردستانیان نەپاراست و یارمەتیی پێشمەرگەیان نەدا. له‌ ماوه‌ی ئه‌م 14ساڵەدا کورد چاوەڕێی مافه‌کانی دەکات و قسە لەسەر هاوبەشی ده‌کات، بەڵام لایه‌نی شیعه‌ی حاکم هه‌رجاره‌و‌ به‌ بیانوویه‌ک به‌ کورد ده‌ڵێن ئێستا کاتێکی باش و قبوڵکراو نییە!

له‌ ئێستادا عێراق به‌هۆی ململانێی شیعە و سوننە توشی شەڕ و كارەسات و دابەشبوون بووه‌‌‌، ئەو ململانێ مەترسیدار و یه‌کتر قبووڵنه‌کردنه‌ بەهۆی هەڵەی سیاسییەكانی عێراق قووڵتر بۆتەوە و مانەوەی کورد لەگەڵ عێراق پەلكێشبوونە بۆ نێو کێشه‌ سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کان و بەربەست بۆ ئاواتەكانی كوردستان دروست دەكات.
كوردستان ناچار نییە، تاهەتایە لەناو کێشه‌ به‌رده‌وامه‌کان و ئاگری شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تایفی عێراقدا بمێنێتەوە، له‌کاتێکدا هیچ كام لە سیاسییەكانی هه‌ردوو پێكهاتەی شیعه‌ و سوننه‌ شەراكەتی كوردییان قه‌بووڵ نییە، كوردیش پاش ئەو هەموو كارەسات و قوربانیدانە ئامادە نییە ببێتە پاشكۆی بەغدا. له‌ ڕاستیدا له‌ نێوان عێراق و کوردستان به‌و سیاسه‌تی پێشتر و ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بەهیچ شێوەیەک زەمینەی بەیەکەوە مانەوە نەماوە، بۆیه‌ پێویست دەكات وەك دوو دراوسێ لەگەڵ یەكتردا بژین و هاوشێوه‌ی هەموو وڵاتانی جیهان پەیوەندی و هاوكاریی دوولایەنەی سیاسی و ئابورییان هەبێت.

ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن؛ نابێ ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت یان دوابخرێت و ناکرێ کوردستان له‌ عێراق جیا ببێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌شیان بیانووی سیاسی و ئابوری و... ده‌هێننه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانن که‌ كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بپارێزێ و نەبێتە بەشێك لە ململانێ مه‌زهه‌بی و تاییفی و خوێناوییەكانی ناوچەكە و بەرەو پێشكەوتن و بووژانەوە هەنگاو بنێت و خاوەنی بڕیاری سیاسی و ئابوری خۆی بێت پێویستی بە سەربەخۆییە، چونکه‌ به‌هۆی سیادەی دەوڵەتی عێراق و مانەوە لەگەڵ بەغدا و بەستنەوەی چارەنووسی كوردستان لەگەڵ عێراق وا دەكات كوردستان پێش نه‌که‌وێت و لە خاڵێكی دیاریكراودا بمێنێتەوە و نه‌توانێ بەرەو پێشەوە بچێت.

که‌واته‌ له‌ ئێستادا كوردستان دوو ڕێگەی لەبەردەمە، یان ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سیاده‌ی خۆی بێت یان وەك پارێزگایەكی عێراق پاشكۆی دەوڵەتێكی پڕكێشە و گەندەڵ و فاشیل بێت، دوای سەد ساڵ خەبات و قوربانیدان،پاش ئه‌و هه‌موو زوڵم و داگیرکارییه‌ بە هیچ شێوەیەك ڕەوا نییە گەلی كوردستان پاشكۆیی قبووڵ بكات. بۆیه‌ بڕیاری ڕیفراندۆم بۆئەوەیە ئەو دەرفەتە بە گەلی كوردستان به‌ گشت پێکهاته‌کانیه‌وه‌ بدرێت كە جیهان ئاگاداری خواستەكانیان بێت ئایا لەگەڵ عێراق دەمێننه‌وه‌ یان سەربەخۆبوون هەڵدەبژێرن؟ بۆ ئه‌م پرسه‌ش جگە لە خەڵكی كوردستان، كەس مافی دیاریكردنی چارەنووسی كوردستانی نییە و گەلی كوردستان خاوەنی خاكەكەیەتی و لەپێناو پاراستنی و ئازادی خوێنی داوە و تەنیا ئەو خاوەنی بڕیاردانە لە چارەنووس و داهاتووی.

ڕیفراندۆم ئامانجێکی گەورەیە و له‌پێناو هیچ ئیمتیاز و دەستکەوتێکی سیاسی و حزبی نیه‌، بەڵکو بۆ دیاریکردنی چارەنووسە، بە مەبەستی سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لەعێراق، بۆئەوەیە کوردستان ببێ بە دەوڵەت، ئێستاش باشترین و گونجاوترین کاته‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و بڕیاری سەربەخۆیی هیچ توندڕەوی و سەرەڕۆییەکی تێدانیە، بەڵکو پڕۆسه‌یه‌کی لۆژیکیە کە لەدەرەنجامی تێکۆشانی میللەتی کورد و ئەو ڕۆلەی کە کورد لە گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیبینێت هاتۆتە پێشەوە و کورد بە مافی خۆی دەزانێت کە سودی لێوەربگرێ و لەوبارودۆخە گونجاوەدا چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە، لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی به‌هێزدا.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact