هەڵەبجە-KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زارگه‌ی (شێخ عوسمانی ته‌وێڵه) ده‌ڵێت "ئه‌ركی ئایینی و نیشتیمانی هه‌موو تاكێكی كوردستانه پشتگیریی ڕاپرسییە بڕیارلێدراوەکە بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی گه‌له‌كه‌مان."
(شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زارگه‌ی (شێخ عوسمانی ته‌وێڵه)، بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕیگه‌یاند: "ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبومی شۆڕشه‌كانمانه، قۆناغی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانیی گه‌له‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كات، كه ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان وابه‌سته‌ی ئه‌م ڕاپرسییه‌یه، كه ساڵه‌های ساڵه له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه لێمان شه‌هید دەکەن و ده‌ربه‌درمان ده‌كه‌ن، با له‌مه‌ودوا ژیانی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هەبێ و خۆمان بین نه‌ك ژێرده‌سته‌ی بێگانه بین".
ئەگەرچی لە کۆبوونەوەی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا کە بەسەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و، لەبەر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ بڕیاردان لە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، (سەرۆک بارزانی) ٢٥-٩ـی ئەمساڵی بە ڕۆژی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاند و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پرسە ڕاسپارد، داوایش کرا لە ماوەیەکی نزیکدا لایەنەکان ئەندام بۆ کۆمیتەی ڕاپرسی دیاری بکەن، کەچی هێشتا گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، نوێنەریان دیاری نەکردووە.
"نابێت له ژێر هیچ بیانوویێك ئەم دەرفەتە له ده‌ست بده‌ین"
(شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نەقشبەندی) بە پێویستی دەزانێ، هه‌موو تاكێكی كورد فیداكارانه پشتگیری پڕۆسه‌ی ڕاپرسی بكه‌ن، ئازایانه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ته‌گه‌ره و كێشانه‌ی دوژمن بۆ ڕاپرسی دروستیان دەکات، ببنه‌وه و به ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن، تا‌كوو كۆتایی به هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی کورد لە باشووری کوردستان بێت.
سه‌رپه‌ریشتیاری مه‌زارگه‌ی (شێخ عوسمانی ته‌وێڵه) هاوکات ڕووی ده‌می ده‌كاته حزبه‌كان و داوایان لێ ده‌كات: "ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ گه‌له‌كه‌مان زۆر هه‌ستیار و زێڕینه، نابێت له ژێر هیچ بیانوویێك له ده‌ستی بده‌ین، پێویسته هه‌موو ناكۆكییه‌كانیان و پله‌وپایه وه‌لاوه بنێن، یه‌كده‌ست كار بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ڕاپرسی بكه‌ن و چاوپۆشی له یه‌كتری بكه‌ن و ده‌ست له ناو ده‌ست بنێن، پلانی دوژمن به سه‌رخستنی ڕاپرسی پووچەڵ بکەنەوە؛ هەڵبەت بە یەدەنگی و یەکگرتووییان هه‌موو ئه‌و ئامانجانەی خه‌باتیان بۆی كردووه زۆر به ئاسانی به ده‌ست دێت".
"کەمپینچییەکان دەستی وڵاتانی ئیقلیمییان له پشته"
لێرەولەوێ دەنگی ناڕازی دەبیسترێ و هەوڵێکی دژەسەربەخۆخوازی هەیە خەڵک لە دەنگدان بۆ سەربەخۆییەکەی سارد دەکاتەوە، ئەم هەوڵە لەو مینبەرانەوە دەبیسترێ کە ئیدیعای مێدیای ئازاد دەکەن.
(شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نەقشبەندی) لەوبارەوە ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناوی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه كه‌مپین دژی ڕێفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمییان له پشته كه چاویان به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت؛ ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌بار به‌رن. دوژمنان چاك ده‌زانن ئیدی گه‌له‌كه‌مان ڕێگه به ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌وان له ژیانی تایبه‌تی سیاسیمان ناده‌ن، بەڵام به داخه‌وه له ڕێگه‌ی كه‌سانێكی ناوخۆی نانیشتیمانییەوە هاتوونه‌ته‌وه و ئه‌جێنداكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جا هه‌ركوردێك دژی ڕێفراندۆم بێت مێژوو نه‌فره‌تی لێده‌كات."
(شێخ عه‌بدوڕه‌حمان نەقشبەندی) داوایش له ته‌واوی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مامۆستایانی ئایینی کرد، هاونیشتیمانیان هۆشیار بكه‌نه‌وه كه ئه‌ركی ده‌نگدان به ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئایینیه و ڕایگەیاند، "ئێمه له ئێستا‌دا له لای خۆمانه‌وه هه‌موو نوێژخوێنان و ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه ده‌كه‌ن، له هه‌موو ناوچه‌كانه‌وه له ڕێگه‌ی ده‌رس و كۆڕه‌كانمانەوە داوایان لێ ده‌كه‌ین به ده‌م ڕێفراندۆمه‌وه بچن".
"داواكارم هه‌مووان پشتی (کاک مەسعوود بارزانی) بگرین"
شێخی مەزارگەی تەوێڵە هەوڵەکانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بنارزانی) وەک سه‌رۆكێكی خه‌مخۆری گه‌لی کورد بەرز و نەتەوەییانە دەنرخێنێ و گوتی، "خەمخۆری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانە، ئه‌و هه‌وڵانه‌شی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کورد و سه‌رخستنی ڕێفراندۆم به‌رز ده‌نرخێنم، داواكارم هه‌مووان پشتی بگرین كه ته‌واوی په‌یامه‌كانی ڕاست و ڕه‌وا و حه‌قن، كه له باو و باپیرانییه‌وه له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییی گه‌له‌كه‌یانن و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن؛ به‌ڕیزشیان له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان به‌رده‌وامه، نزای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كه‌ین".
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌زارگه‌ی (شێخ عوسمانی ته‌وێڵه) ئاماژە بەوەی کە ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌میشه و له پرۆسه چاره‌نووسسازه‌كان گه‌له‌كه‌یان كردووه دەڵێ، "له شۆڕشه‌كانی کورددا چه‌ندین شێخمان به‌شدارییان كردووه له ته‌واوی كوردستان، له‌م پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمه‌ش پشتگیریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌كه‌ین".
ئەو دەڵێ "ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان خۆی ئاماده كات بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه دوژمنان بیانه‌وێت زه‌فه‌رمان پێبه‌رن له شكستپێهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان و هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ی هه‌موو گیانفیداییه‌ك بن، من وه‌ك خۆم ئاماده‌ی خواردنی نان و ئاوم به چه‌كی خۆم ببمه پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی كۆماری كوردستان، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ناگۆڕمه‌وه به كۆشك و ته‌لار، چونكه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی شایه‌نی هه‌موو قوربانیدانێكه، با ئێمه‌ش وڵاتی خۆمان هه‌بێت و قورساییمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بێت كه له ئێستا‌دا 50 ملیۆن كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هەیە. ده‌مانه‌وێت به هه‌موو دوونیا بڵێین ئێمه كوردین نه‌ك عه‌ره‌ب و فارس و تورك".
هێڤیار هەڵەبجەیی