Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 20:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئایا ریفراندۆم بۆ پەردەپۆشکردنی گرفتەکانە؟
| KDP.info


د.سالار عوسمان
لێرەولەوێ گوێمان لەو قسەیە دەبێت، گوایە ریفراندۆم بۆ پەردەپۆشکردنی گرفتەکانی نێوخۆیە، دیارە ئەم قسەیە قسەیەکی سیاسییە و ئێمەیش لە وەڵامیدا دەڵێین:


- دەسپێک، پێش ئەوەی ھەر وەڵامێکی ئەم پرسیارە بدەینەوە، پێویستە ئەوە بڵێین، کە جاران خەڵکێک دەیانگوت ریفراندۆم ڕاست نییە و جگە لە دروشم شتێکیتر نییە، شوکر ئێستا وا ناڵێن و بە خۆشی یا ناخۆشی ئیعترافیان کرد، کە ریفراندۆم دروشم نییە و ڕاستییە، ڕاستییەک وا ھەمووانی لە دەور خۆی کۆکردۆتەوە.


- ئەو ڕاستییە، واتە ریفراندۆم ھەرگیز نابێ لە ڕوانگای حزبییەوە بەرخورد و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە لە بنەڕەتدا پرۆسەیەکی نیشتیمانیی ویژدانییە و پێوەندی بە ھەمووانەوە ھەیە، ھەمووان بە تەواوی جیاوازییەکانیانەوە، کەواتە ھەر مامەڵەیەکی حزبی لەگەڵ ریفراندۆم بنەکەی بۆشە و دادەتەپێت، ئەم قسەیەیش کە دەڵێت:( ریفراندۆم بۆ پەردەپۆشکردنی گرفتە نێوخۆییەکانە ) بنەکەی بۆشە و دادەتەپێت، چونکە قسەیەکە و بە تێگەیشتنێکی حزبییەوە دەکرێت، قسەیەکە نیشتیمان نابینێت، قسەیەکە ڕقنە و ئەوانیتر نادیدە دەگرێت!.


- ریفراندۆم گەڕانەوەیە بۆ ویژدان، ماف، ویست، دەنگ و بڕیار و دوورونزیک پێوەندی بە گرفتەکانەوە نییە.


- ھێشتنەوەی بڕیار بۆ خەڵک، یان رەخساندنی زەمینە بۆ ئەوەی خەڵک بڕیار بدات جۆرێکە لە جورئەت و ئەو جورئەتەیش لەو رابەر و حکومەت و حزبانە دەوەشێتەوە، کە بڕوایان بەخەڵکە و لە خەڵک ناترسن، باشە ئەگەر حزب و حکومەتێک گرفتی ھەبێت، چۆن خۆی لە مەحەکی دەنگدانی خەڵک دەداتەوە ؟!..


- ریفراندۆم نەک گرفتی پێ پەردەپۆش ناکرێت، بەڵکو زیندوویان دەکاتەوە، دەیانھێتەوە ناو باسان و شیروتیریان لەدەور کۆدەکاتەوە، وەک ئێستا کە دەیبینین، شیروتیر لە دەور جەستەی ریفراندۆم کەم نین و خەریکە پەرلەمانتاری کوردت لێ دەبێتە عەرەب و حزبی کوردیت لێ دەبێتە عێراقی و میدیای کوردی ئەوتۆشت ھەیە لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، ھەر بە کەسایەتییە سیاسییە شۆڤینیەکانی عەرەب دڵی ئاو ناخواتەوە، بەڵکو کامێراو پەیامنێری ناردۆتە شەقامەکانی بەغدا و لە ھاوڵاتییانی بەغدا دەپرسێت: ( حەز دەکەیت یەکپارچەیی عێراق تێک بچێت ؟!!..).


- ریفراندۆم تاقیکردنەوەیە، تاقیکردنەوەیش ھەر بریتی نییە لە سەرکەوتن، کەواتە لە روێکەوە، یا لە گۆشەیەک لە گۆشەکانی تێگەیشتنەوە، ریفراندۆم بۆ خۆی جۆرێک لە سروشتی گرفتیانەی ھەیە، کەواتە بەم تێگەیشتنە بێت ریفراندۆم نەک ھەر گرفتەکان پەردەپۆش ناکات، بگرە گرفت زیاد دەکات!..


- ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەنجام و کاریگەریی و لێکەوتەکانی ھەر ھەمووی بەرپرسیەتییە و بەرپرسییەتییەکی مەزنیش، کەواتە نەک ھەر ھیچ گرفتێکی پێ پەردەپۆش ناکرێت، بەڵکو خۆ لە قەرەدانی پرۆسە و بەرپرسییەتییەکە، کە تا مێژوو ماوە بیر ناچێتەوە و نەوەکان بۆ یەکتری دەگێڕنەوە.


- ئەوانەی ئەم قسەیە دەکەن و پێیانوایە کە ریفراندۆم بۆ پەردەپۆشکردنی گرفتەکانە، دڵنیام بۆ خۆیان گرفتیان زۆرە، لە ئاست بڕیاری مەزن نین و ناتوانن لە وەرچەرخانی گەورەدا بەشدار بن و ھی وەئەستۆگرتنی بەرپرسیەتییە مێژووییەکان نین!..


- ریفراندۆم نەک پەردەپۆشی گرفتەکان ناکات، بەڵکو ئازایانە دەیەوێت گرفتە مەزنەکە چارەسەر بکات، گرفتی ژێردەستی، گرفتی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، دیارە ێیرادەیەک ھێندە ئازا بێت و لە نێو ئەو ھەموو دوژمن و ناحەز و نەیارە بانگی سەربەخۆیی بدات، دلنیابن، تەواو دڵنیابن بەدوای پەردەپۆشکردن ناگەڕێت و ئەم ئیرادەیە گەورەتر دەڕوانێت و دوورتر ھەنگاو دەنێت، بۆیە دەبێ بەرەی دژەریفراندۆم و ھەموو ئەوانەیش کە لە پشتیانەوەن روانینی خۆیان گەورە بکەن و دوور بڕوانن، ئەگەر نا، واتە ئەگەر دوور نەڕوانن، دڵنیام لە نزیک دەشکێن !!..
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact