Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڵی بۆ ڕیفراندۆم، بەسیەتی ژێردەستەیی
| KDP.info


محەممەد سلێمانی
گەلێکی مەزن و دیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گێتی زۆر جەسوورانە و نیشتیمانیانە دوا بڕیاری سەبارەت بە داهاتووی سیاسی خۆی بە ئاشکرا بۆ بیروڕای گشتی دونیا و گەلی کورد ڕگەیاندوە کە خەونی چەندین ساڵەی هەموو شۆڕشەکانی کوردستان بووە. بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25.09.2017 ی زاینیی لە باشووری کوردستان و هەڵوێستی سیاسی و نیشتیمانی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" لەو پەیوەندیەدا، بۆ گرینگی ئەو پرسە و  قووڵی رێبازی نەتەوەیی حیزب دەگەرێتەوە.
حیزبی دێمۆکرات بۆیە دامەزرا هەتا بۆ شایی بزووتنەوەی سیاسی و نەتەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕبکاتەوە و کاتێكیش لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا موژدەی پێك هاتنی لە کوردستان دەنگیدایەوە و، ئومێد و دڵخۆشی زۆر بە نێو خەڵکی کوردستاندا بڵاو بوویەوە کە هێزێکی تێکۆشەری نیشتیمانی  دروست بووە و بە شێوەی سەردەمیانە و دێمۆکراتیکانە ڕێبەری خەباتی ڕزگاریخوازی  دەکا.  لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیداحدکا  پشتیوانی ئەو پرۆژە نەتەوەیەی باشوور دەکات کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێزدار "مەسعوود بارزانی"  رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسیە کە ئاشکرا کراوە بۆ خەڵکی کوردستان. حیزبی دێمۆکراتیش بەئەرکی سیاسی و نەتەوەی دەزانێت هەر وەك لە بەرنامەی حیزبدا بە روونی ئاماژەی پێدراوە پشتگیری و هاوکاری خەباتی بەشەکانی کوردستان بۆ ڕزگاری دەکا و ئەو دەرفەتەش کە بۆ گەلی کورد لە باشوور هاتۆتەکایەوە بە هەلێکی زێڕینی دەزانێ و داوای لە خەڵکی کوردستان و لە ئەندامان و لایەنگرانی و دڵسۆزانی جووڵانەوەی سیاسی کوردستان کردوە بەدڵو ئومێدی نەتەوەی بەرەوپیری گشتپرسی برۆن و دوا بڕیاری خۆیان سەبارەت بە داهاتووی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ڕێگای دەنگدانەوە  بدەن.
ئەو دەرفەتەی ئەمرۆ لە سایەی هەوڵ و خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرانی ئەو بەشەی کوردستان بۆ گەلی کورد، هاتۆتە ئاراوە، کەس بە گونجاوی نازانێت بە هۆکاری بێبنەما و ناکۆکیە حیزبیەکان بەلاڕێدا ببرێ و، لازمە  هەموو لایەك بە بێ جیاوازی سیاسی و بیرکردنەوەیان هاوکار و یارمەتیدەری ئەو پڕۆژە گەورە و نیشتیمانیە بکەن و بەشداری ڕیفراندۆم بن کە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەییە.
ئەگەر سەیری ڕابردووی سیاسی و مێژووی جووڵانەوەکانی کورد بکەین، هەلی هاوشێوەی زێرین هەرگیز بۆ کورد نەرەخساوە کە تێدا بتوانێت دوابڕیار لەسەر کیانی سیاسی و جۆری ئیدارەدانی وڵاتیخۆی بدات.  پێویستە  هەموو لایەك بە ڕێگای بەشداری و دەنگدانەوە، بڕیار لەسەر  داهاتووی سیاسی هەرێمی کوردستان بدرێ و کورد شایانی ئەوەیە دەوڵەتی نەتەوەی هەبێت.
حیزبی دێمۆکرات لە بەر گرینگی پرس و خەمخۆری بۆ بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی نەتەوایەتی لە بەشەکانی کوردستاندا، پەرۆشبوونی بۆ ئەنجامدانی ئەو گشتپرسیە دەربڕیوە و، بێ ئەوەی بیهەوێت لە بەرژەوەندی هێزێکی دیاریکراودا خۆی نیشان بدات و دەست وەربداتە کاروباری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بە چاوی ڕێز و ئەمەگناسیەوە ستایشی ئەو بڕیارە گرینگ و گەورەیە دەکا و زۆر خۆشحاڵە کە کورد ئێستا بەرەو ڕێفراندۆم هەنگاو دەنێت کە دەرهاویشتەی خەباتی ڕزگاریخوازییە.
کەس بە شیاوی نازانێت ئەو پرسە بە هی حیزب و کەسێک بزانرێت و بەڵکو دەبێ بەهی هەمووان و بەرهەمی تیکۆشانی چەندین ساڵەی خەباتی ڕۆڵەکانی ئەو بەشەی کوردستان تەماشابکرێ و بەهەستی بەرزی نیشتیمانی پێشوازی لە ڕیفراندۆم بکرێت. هەرلەوپەیوەندییەشدا دەکرێ هەڵوێستی نەتەوەیی لایەنێك و دەستە و کەسێك وەك هەنگاوی بوێرانە و نەتەوەی ڕێزی لێبگیرێ و دەستخۆشی ئەو بڕیارەیان لێبکرێ.
"گەلی کورد بۆ ئەوەی خوێنی نەداوە  هەتا ژیانی هەیە بەژێردەستەی تورک و عەرەب و فارس بمێنێتەوە" و لەسەر خاکی خۆی و نیشتیمانی خۆیدا وەك میوان  تەماشا بکرێ و ڕۆژانە دایک و باوکەکان جەرگ بڕاوبن. لە مێژووساڵە  کورد خەبات دەکا  و خوێنی زۆر و بەنرخی لە بەرچۆڕاوە هەتا هەلومەرجێکی ئەوتۆی پێك هێناوە و لە سایەی دوابڕیاری گەلی کورددا، بتوانێت ئایندەی سیاسیی خۆی دیاریبکات و دەوڵەتی سەربەخۆی ڕابگەیەنێت. کوردیش وەك نەتەوە ئەو مافەی هەیە چارەنووسی بەدەستی خۆی دیاریبکا و چیتر بە کۆیلەی نەمێنێتەوە و بەسەربەستی و ئازادی لە وڵاتی کوردستاندا درێژە بەرەوتی ژیان بدرێت.
کورد و سەرکردایەتیی سیاسی ناکرێ چاوەڕوانی هاوکاری و پشتیوانی ئەو چوار وڵاتە بکەن کە کوردستانیان بەبێ ڕەزامەندی و بڕیاری کورد بەسەرخۆیاندا دابەش کردووە و، ئەمڕۆ بەسانای دەستبەرداری سنووربەزاندن و داگیرکارییەکانیان بن. بە هەموو پێوەر و لێکدانەوە مێژووی و سوننەتیەکان و توێژینەوە سەردەمیەکان کورد نەتەوەیەکی گەورەی بێ وڵات و خاك و نیشتیمانەکەی لەلایەن عەرەب و تورك و فارس داگیرکراوە و ئێستایش  پاش کۆتایی هاتنی ڕێکەوتننامەی "سایکس- پیکۆ" ، زرۆبەی وڵاتان لە رووی مێژوویی و پرۆتۆکۆڵیەوە، سەروەریی سنوور و سەراوردە جوگرافییەکانیان لە دەست داوە و دەکرێ کورد خاکی خۆی بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی.
ئێران و ئێراق و  توركیە و سووریە وڵاتانێکن جگە لە نەتەوەی  فەرمانڕەوای خۆیان بەولاوە، نەتەوەی تریان تێدا دەژێ و لە کاتی خۆیدا بەهۆی لەدەستدانی هێز و نەبوونی بەرنامە و تاکتیکەکانی ڕووبەرووبوونەوە و خەباتی دیپلۆماسی، کورد و زۆر نەتەوەی تر  کراونەتە نەتەوەی بندەست و ستەملێکراوی گێتی. هەنگاوی ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستاندا، بەدڵنیایەوە هەولێکی گرینگ و چارەنووسسازە و ئەگەر بێت و کورد بە کۆی دەنگ، ئەو بڕیارە سیاسی و نیشتیمانیە نەدا و کەش و هەوای سیاسیی حیزبایەتی زاڵ بێ بەسەر بارودۆخەکەدا، ئەنجامەکانی ئەو گشتپرسیە ڕەنگە ئەو ئاکامەی نەبێ کە خۆمان بمانهەوێت. بابەتی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستاندا نیازی بە کۆدەنگی و هاوهەڵویستیی سیاسی و نیشتیمانیی خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانیەتی و بەهەموو لایەك دەکرێ لەو پێناوی ئامانجی گەورەدا، سەرەڕای جیاوازی بیرکردنەوە و هەڵوێستی سیاسی لەسەر شێوەی حوکمڕانیی وڵات. بەڵام پرسی ڕیفراندۆم دەکرێ وەك "تاقانە" فرسەت تەماشا بکرێ و بە دەنگدان  خەمخۆریمان بۆ  شەهیدان و قوربانیەکان ئەنفال و کیمیابارانەکان دەربڕین. بە بڕوای زۆر لە سیاسی و توێژەران، گەلی کورد هەلێکی زێرینی لە بەردەمدایە و ئەگەر بە ژیری و ئاقڵانیەوە ئاڕاستەی نەبێتەوە، زیانی زۆر گەورە بە خەباتی ئێستا و داهاتووی دەگەیەنێت. هەموو لایەك ئومێد دەکەن  پرسی ڕیفراندۆم بە سیاسی نەکرێ و بە هۆی ململانەی نێوخۆییەوە مەسەلەکە بە لارێدا ببرێ و بە مڵك و داهێنانی  کەس و هێزێکی دیاریکراوی بزانێت لە پێناوی بە هێزترکردنی پێگەی حیزبێکی  دیاریکراوی کوردستاندا.
ئەگەر سەیری مێژووی ڕاپەڕین و ئامانجی نەتەوەیی هێزەکوردییەکان بکرێ، هەموویان لەسەر ئەوە هاوڕا و یەك دەنگ بوونە کە ئامانجیان ڕزگاری سیاسی و نەتەوەیییە. کەوابوو ئەمڕۆش کاتی ئەوە هاتووە، بە ڕابردووی سیاسیمان وەفادار بین و بە کردار ئامانجی ڕزگاریی نەتەوەی لە ئێستادا بخەینە  ئەولەویەتی هەموو باس و خواسەکانی شەقامی کوردی  و بە کردەوە و دلسۆزی بۆ خەبات و داهاتووی سیاسیی کوردستان  بەشداری بەربڵاوی ڕیفراندۆمی بکەین کە مافی هەر تاکێکی کوردە ئەرکی نەتەوەی بە رێگای دەنگانەوە و  پشتگیری بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەربڕێت.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact